Ads (728x90)

بەهرەمەندی هەڵکەوتوو “ئۆدیگارد” درێسی شاهانەی هەڵبژارد
ئێوارەی ئەمڕۆ، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەسەر پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی لاو و بەهرەمەندی هەڵکەوتووی نەڕویجی “مارتن ئۆدیگارد” بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕاگەیاند.

یانەی شاهانە لە بەیاننامەیەکییدا دەڵێت، ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ “مارتن ئۆدیگارد” دووپات دەکەینەوە، ماوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵماندا شەش ساڵ و نیو دەبێت.

لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیشدا، کە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆی سازکرا و دواتر پێشکەش بە هەزاران هاندەری مەدریدیستا کرا لەناو یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، بەهرەمەندە تازەکەی یانەی مێرەنگێ وتی: “هۆکاری هەڵبژاردنم بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە ئەو یانەیە باشترین یانەیە تێیدا گەشە بکەم، باشترین یاریزانی جیهانیش (کریستیانۆ ڕۆنالدۆ) پشتگیری کردووم بۆ هاتنم بۆ ڕیزەکانی باشترین یانەی جیهان”.

“مارتن ئۆدیگارد” ئەوەشی وت: “دەمەوێت ببمە باشترین یاریزانی جیهان، ئەوە خەونی منە، کە لە چوارچێوەی باشترین یانەی جیهاندا بم، من (کریستیانۆ ڕۆنالدۆ)ـم زۆر خۆشدەوێت، چونکە ئەو باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام هەموو یاریزانانی دیکەش ئاستێکی بەرزیان هەیە”.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، کە ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا و یانەی ڕیال مەدرید “زێنەددین زێدان”، ڕۆڵێکی گەورەی بینیووە لە پەلکێشکردنی بەهرەمەندە نەڕویجییەکە بۆ قەڵای سپی، بە تایبەت کە گەورە یانەکانی ئەوروپا وەکو بەرشەلۆنە و بایرن میونخ و چێلسی و مانچستەرسیتی بە گەرمی لەسەر هێڵ بوون بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو بەهرەمەندە.

إرسال تعليق