لە یاری لووتکەی هەفتەی بیست و سێیەمی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، یانەی چێلسی ئینگلیزی میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد و، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی ١-١ کۆتاییهات.
یارییەکە، کە لەسەر یاریگای “ستامفۆرد برێدگ”ـی تایبەت بە یانەی بلۆز بەڕێوەچوو، ئاستێکی بەرزی لەلایەن هەردوولاوە بەخۆیەوە بینی، بە تایبەت یانەی مانچستەر سیتی هەوڵیدەدا بە بردنەوە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی چێلسی پێشەنگ لە پێنج خاڵەوە بۆ دوو خاڵ کەمبکاتەوە، یانەی چێلسیش دەیویست هەر چۆنێك بێت نەدۆڕێت، بە تایبەت کە ئەستێرەکانی “دییگۆ کۆستا” و “سیسک فابریگاس” ئامادەی ئەو یارییە گرنگە نەبوون، سەرەنجام یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی بلۆز و بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی ١-١ کۆتاییهات.
گۆڵەکەی یانەی چێلسی لە خولەکی ٤١ـی گێمی یەکەم لە ڕێگەی یاریزانی فەڕەنسی “لویک ڕیمی”ـەوە تۆمار کرا، گۆڵەکەی یانەی مانچستەر سیتیش لە خولەکی ٤٥ـی گێمی یەکەم لە ڕێگەی یاریزانی ئیسپانی “ڤید سیلڤا”ـەوە تۆمار کرا.
یانەی چێلسی بەو بردنەوەیە خاڵەکانی وەکو خۆی ٥٣ خاڵ لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” مایەوە، خاڵەکانی یانەی مانچستەر سیتیش وەکو خۆی ٤٨ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” مایەوە.

إرسال تعليق