ڕۆژێکیان جووتیارە بەساڵاچووەکە نامەیەکی نووسی بۆ کوڕە بە ناهەق بەندکراوەکەی، لە نامەکەیدا بۆ نووسیبوو:
“کوڕە خۆشەویستەکەم، چەندە هەست بە بێ تۆیی دەکەم..!، هەر کە بیر لە بێتوانایی خۆم دەکەمەوە لە کێڵانی کێڵگەکەم ئەمساڵ، یارمەتیدانی تۆشم بە بیر دێتەوە لەو ژیانە دڵڕەقانەیەدا..!، من لەوە دڵنیام ئەگەر ئەمساڵ تۆم لەگەڵ بوایە، کێڵگەکەمان تۆو دەکرد و بەرهەمدار دەبوو بۆمان”.
کوڕەکەی، کە بە ستەم خرابووە نێو کونجی زیندانەوە، وەڵامی نامەی باوکی دایەوە و بۆی نووسی:
“باوکە گیان، کێڵگەکە مەکێڵە، چونکە چەکەکانی خۆم هەموو تێدا حەشارداون..!”.
بۆ ڕۆژی دوایی، پۆلیس چەندینجار هەڵسا بە کێڵانی کێڵگەکە، بەڵام هیچ چەکێکیان نەدۆزییەوە..!.
کوڕەکەی جارێکی دیکە نامەی بۆ باوکی نووسییەوە:
“باوکە گیان بمبوورە، ئێستا تۆوەکە لەناو کێڵگەکە بچێنە، ئەوە ئەوپەڕی توانای ئێستام بوو لەناو زیندان، تا بتوانم بەو ڕێگەیەوە یارمەتیت بدەم..!، خۆشم دەوێی باوکە گیان”.
|| ئەوەی دەبێتە پەند و عیبڕەت لەو چیڕۆکەدا.. چاکەکردنە لەگەڵ دایك و باوك، تا بتوانین لەپاڵ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەوان، ڕەزامەندی خوای تەعالا مسۆگەر بکەین، چونکە لە پشت هەر مرۆڤێکی سەرکەوتوو، ڕەزامەندی خوای پەروەردگار، ئینجا ڕەزامەندی دایك و باوك بوونیان هەیە.

إرسال تعليق