یەکێك لە ئامانجەکانی ڕەوانەکردنی پێغەمبەری ئازیزمان موحەممەد (دخ) لەلایەن خوای گەورە، ڕزگارکردنی عەقڵی مرۆڤ بووە لە کۆت و بەندی نەفامێتی و توندوتیژی و بیروباوەڕی پڕوپوچ.
پێغەمبەری ئازیزمان (دخ) میهرەبانی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ هەموو جیهانیان، بە تەنها بۆ موسڵمانان نا، بەڵکو بۆ تەواوی گرۆی مرۆڤایەتی و گیانەوەرانیش، چونکە تێڕوانینی پێغەمبەر (دخ) لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە مرۆڤەکان هەموویان ڕۆڵەی یەك دایك و باوکن، ئەوەتا دەفەرمووێت: “ڕەچەڵەکی هەمووتان لە ئادەمەوەیە، ئادەمیش لە خۆڵ دروستکراوە”.
تەنانەت میهرەبانی پێغەمبەری ئازیزمان (دخ) تا ئەو ئاستە بەرفراوان بووە، کە بە چاوی مرۆڤانەوە تەماشای شوێنکەوتووی بیروباوەڕە جیاوازەکانی کردووە، بوونی جیاوازیش بۆ دوژمنایەتی و ڕق و کینە و شەڕ نییە، بەڵکو بۆ یەکترناسین و پێکەوەژیان و تەواوێتی و ئاڵوگۆڕی سوود و قازانج بووە.
لایەنێکی دیکەی زۆر گرنگ لە میهرەبانی پێغەمبەری ئازیزمان (دخ) ئەوەیە، کە شتە ئایینیەکانی تێکەڵ بە شتە دونیاییەکان نەکردووە، ئەو خۆی سوودی لە کەسانی دیکە وەرگرتووە لە کاروباری دونیاییدا، بۆ نموونە: لە کاتی کۆچکردنی لە مەککەی پیرۆز بەرەو مەدینەی پیرۆز، سوودی لە ڕێنیشاندەرێکی بێباوەڕ وەرگرت، کە “عەبدوڵای کوڕی ئوڕەیقیت” بوو، پێشەوای ئیماندارانیش “عومەری کوڕی خەتتاب” لە دوای پێغەمبەر (دخ) سوودی لە شارەزایی ڕاوێژکارە فارسەکان وەردەگرت لە بنیاتنانی دەوڵەتدا، بەڵکو لە بیرۆکەکانی ئامار و مووچەی مانگانە و دراو و کاروباری دونیایی و تاد... لێیانەوە سوودمەند بوو، کە بەهۆشیانەوە دەوڵەت پێشکەوت.

إرسال تعليق