یانەی چێلسی ئینگلیزی، یەکێك لە گرنگترین یارییەکانی هەفتەی ٢٢ـی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” لە بەرامبەر یانەی سوانزی سیتی یەکلایی کردەوە، پاش ئەوەی بە ئەنجامێکی قوڕس 5-0 یارییەکەی لێ بردەوە.
یارییەکە، کە لەسەر یاریگای “لێبەرتی”ـی تایبەت بە یانەی سوانزی سیتی بەڕێوەچوو، یانە لەندەنییەکە ئاستێکی ئێکجار بەرزی پێشکەشکرد و، توانی لە خولەکی یەکەمی گێمی یەکەم، یەکەم گۆڵی خۆی لە ڕێگەی یاریزانی لاوی بەڕازیلی “ئۆسکار”ـەوە تۆمار کرد، دوای ئەوەی شووتێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵی سوانزی سیتی کرد.
هێڕشبەری لێهاتووی ئیسپانیش “دییگۆ کۆستا” توانی لە خولەکەکانی ٢٠ و ٣٤ـی گێمی یەکەم دوو گۆڵی دیکە تۆمار بکات، لە خولەکی ٣٦ـیشدا “ئۆسکار” گۆڵی چوارەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٩ـی گێمی دووەمیشدا، یانەی بلوز گۆڵی پێنجەمی خۆی لە ڕێگەی یاریزانی ئەڵمانی “ئەندریە شۆرلە”ـەوە تۆمار کرد، هاوکات بە هەمان ئاستبەرزی گێمی یەکەم یارییەکەی کۆتایی پێهێنا، یارییەکەش بەو ئەنجامە ٥-٠ و بە بردنەوەیەکی گەورەی یانەی چێلسی کۆتاییهات.
یانەی چێلسی بەو بردنەوەیە، کۆی خاڵەکانی خۆی گەیاندە ٥٢ خاڵ لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، فشارێکی زۆریشی خستە سەر یانەی مانچستەر سیتی نزیکترین ڕکابەری، کە بەیانی لە یاری لووتکە هەفتەدا ڕووبەڕووی یانەی ئەرسناڵ دەبێتەوە، خاڵەکانی سوانزی سیتیش وەکو خۆی ٣٠ خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی خولەکە مایەوە.

إرسال تعليق