Ads (728x90)

سێ کردەوەی زێڕین، کە لەسەر تەرازووی چاکەکاندا جێگەیان نابێتەوە!
لە ڕۆژی دواییدا، هەموو مرۆڤەکان ڕووبەڕووی خوای گەورە دەکرێتەوە، کردەوەکانیشیان دەخرێنە سەر تەرازوو بۆ پێوانەکردن، تا بزاندرێ چاکەکانیان قوڕسترن یان خراپەکانیان؟!.

بەڵام لەو ساتەوەختە هەستیارەدا، سێ جۆر کردەوەی زێڕین هەن، کە ناخرێنە سەر تەرازووەوە، لەبەر ئەوەنا کە بێبەهان، بەڵکو لەبەر ئەوەی هێندەن گەورەن، شوێنیان نابێتەوە لەسەر تەرازوو!.

با بزانین ئەو سێ کردەوەیە کامانەن، کە لەبەر گەورەیی پاداشتەکەیان، ناخرێنە سەر تەرازووەوە:

|| ئارامگرتن: خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:

((إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ))

واتا: پاداشتی ئارامگران بێسنوور و بێئەندازەیە.

|| لێخۆشبوون لە خەڵك: خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:

((فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ))

واتا: ئه‌و که‌سه‌ی لێخۆشبوونی هه‌بێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئه‌وه پاداشتی ئەو لای خوایە.

|| بەڕۆژووبوون: ئەبوهوڕەیڕە لە پێغەمبەر دەگێڕێتەوە، کە خوای تەعالا فەرموویەتی:

((كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ إِلَّا الصِّيَامَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ))

واتا: هەموو کردەوەیەکی بنیادەم بۆ خۆیەتی، تەنها بەڕۆژووبوون نەبێ، چونکە ئەو بۆ منە، وە هەر خۆم پاداشتی دەدەمەوە.

خوای گەورە ئەو سێ کردەوەیە بکاتە بەشی هەموو لایەکمان و بیانکاتە مایەی شکۆمەندبوونمان.

إرسال تعليق