Ads (728x90)

فۆلفسبۆرگ دەرسێکی گەورەی گەورەی باڤارییه‌کانی دادا
له‌ ده‌ستپێکی یارییه‌کانی قۆناغی دووه‌می ڕکابه‌رییه‌کانی خولی ئه‌ڵمانیا (بۆندسلیگا)، که‌ دوای پشووی سه‌ری ساڵ و له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی هه‌ژده‌یه‌م بەڕێوەچوو، دوێنێ شەو یانه‌ی بایرن میونخ پاڵه‌وانی زستانه‌، بووه‌ میوانی یانه‌ی فۆلفسبۆرگ.

یانه‌ باڤارییه‌که‌ دوور له‌ هه‌موو پێشبینی و چاوه‌ڕوانییه‌کان، تووشی دۆڕانێکی قوڕس بوو، پاش ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی ١-٤ گۆڵ یارییه‌که‌یان به‌ یانه‌ی خاوه‌ن خاک و یاریگا دۆڕاند.

گۆڵه‌کانی یانه‌ی فۆلفسبۆرگ له‌لایه‌ن یاریزان “باس دۆست” دوو گۆڵ له‌خوله‌که‌کانی ٤ و ٤٥ـه‌وه‌ تۆمارکران، دووگۆڵەکەی دیکەش لەلایەن یاریزان “کیڤین دی بران” دوو گۆڵ له‌خوله‌که‌کانی ٥٣ و ٧٣ـه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵی بایرن میونخیش له‌خوله‌کی ٥٥ له‌لایه‌ن یاریزان “خوان بێرنات”ـه‌وه‌ تۆمارکرا.

یانه‌ی باڤاری هه‌رچه‌ند توانیبووی کۆنتڕۆڵی تۆپ بکات له‌ زۆربه‌ی کاته‌کان، به‌ڵام ئەوە بە کەڵکی نەهات، چونکە یانه‌ی فۆلفسبۆرگ ئاستێکی ئێجگار گه‌وره‌یان پێشکه‌شکرد و، به‌ شایسته‌یی سێ خاڵی یارییه‌که‌یان له‌ چنگی ئه‌ستێره‌کانی باڤاری ده‌رهێنا.

به‌و ئه‌نجامه‌ش، یانه‌ی فۆلفسبۆرگ کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ ٣٧ خاڵ له‌ پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندییه‌که‌، خاڵه‌کانی یانه‌ی بایرن میونخیش وه‌کو خۆی ٤٥ خاڵ له‌ پێشه‌نگی خشته‌ی ڕیزبه‌ندییه‌که‌ مایه‌وه‌.

إرسال تعليق