Ads (728x90)

هۆکاری دواکەوتنی موسڵمانان لە شارستانییەت و پێشکەوتن چییە؟!
یەکێك لە ڕووداوە سەرنجڕاکێش و پەندئامێزەکان، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هۆشیاری هەمەلایەنەی ئایینی و ژیانمان، ئەو گفتوگۆیەی لە نێوان پزیشکێکی ئەڵمانی و ڕۆژنامەنووسێکی موسڵمان لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا ڕوویدا.

پزیشکە ئەڵمانییەکە بە ڕۆژنامەنووسە موسڵمانەکەی وت: هۆکاری دواکەوتنی موسڵمانان لە شارستانییەت و پێشکەوتن چییە؟!.

ڕۆژنامەنووسە موسڵمانەکە (کە بەس بە ناسنامە موسڵمان بوو) وەڵامی دایەوە: هۆکاری دواکەوتنی موسڵمانان، ئیسلامە!!.

پزیشکە ئەڵمانییەکە دەستیگرت و بەرەو لای دیوارێکی نەخۆشخانەکەی برد، کە تابلۆیەكی لەسەر هەڵواسرا بوو، پزیشکەکە پێیوت: وشەکانی سەر ئەو تابلۆیە بخوێنەوە!.

ڕۆژنامەنووسە موسڵمانەکە تەماشا دەکات ئەوە فەرموودەیەکی پێغەمبەرمانە (دخ)..!، کە تێیدا حەزرەت (دخ) دەفەرمووێت:

((مَا ملأَ آدمِيٌّ وِعَاءً شَرّاً مِنْ بَطنِه))

واتای فەرموودەکە: هیچ بنیادەمێك (مرۆڤێك) دەفرێكی (قاپێك) پڕ نەکردووە، کە خراپتر بێت لە سکی.

لە کۆتایی فەرموود نووسراوەکەی سەر تابلۆی نەخۆشخانە ئەڵمانییەکە نووسراوە: “خاوەنی ئەو وتەیە: موحەممەدی کوڕی عەبدوڵا”.

بۆیە پزیشکە ئەڵمانییەکە بە ڕۆژنامەنووسە موسڵمانەکەی وت: ئەو پیاوە دەناسی..؟!، ئەویش وتی: بەڵێ ئەوە پێغەمبەرمانە!.

پزیشکە ئەڵمانییەکە پێیوت: پێغەمبەرەکەتان ئەو قسە مەزنە دەکات، کە چی تۆش دەڵێی هۆکاری دواکەوتنمان ئیسلامە!.

سەرەنجام پزیشکە ئەڵمانییەکە بەو قسەیە کۆتایی بە گفتوگۆیەکەی هێنا: بەداخەوە..!، جەستەی موحەممەد لای ئێوەیە و، ڕێنووماییەکانیشی لای ئێمەیە!!.

إرسال تعليق