چەکدارە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسڕە لە سوریا، کە ئەو ڕێکخڕاوە بەناو ئیسلامییە یەکێکە لە توندڕەوترین ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، مەزارگای گەورە زانا و پێشەوای مەزنی ئیسلام “یەحیای کوڕی شەڕەف” ناسراو بە “نەوەوی”ـیان تەقاندەوە.
مەزارگای ئەو پێشەوا مەزنەی ئیسلام دەکەوێتە شاری “نەوا” لە پارێزگای “دەرعا ” لە باشوری سوریا نزیك سنووری ئوردون و، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێزدەیەم.
سەرچاوەکانی هەواڵ زانیارییان لەسەر ئەو کردەوە تیرۆریستییە قێزەونە گواستۆتەوە و دەڵێن، چەکدارە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسڕە هەڵساون بە بۆمبڕێژکردنی مەزارگاکە و تەقاندنەوەی، بەهۆیەشەوە مەزارگاکە بە تەواوەتی وێران بووە.
شایەنی باسە، پێشەوای مەزنی ئیسلام “نەوەوی” بە یەکێك لە گەورە زانایان و شەرعزانە کەموێنە و دەگمەنەکانی ئیسلام ناسراوە، خزمەتێکی زۆریشی بە موسڵمانان کردووە لە ڕێگەی کتێبە دانسقەکانییەوە و، خاوەن چەندین پەرتووکی گەورەیە لە بوارەکانی فیقهـ و شەریعەتی ئیسلامی و ڕاڤەکردنی فەرموودەکانی پێغەمبەر (دخ)، کە ژمارەیان دەگاتە 50 کتێب و 15 دەستنووس.
ماوەتەوە بڵێین، ئەو گەورە زانایەی موسڵمانان، لە ساڵی 676ـی کۆچی و لە تەمەنێکی زووی لاوێتیدا کۆچی دوایی کردووە، چونکە لە تەمەنی 45 ساڵیدا وەفاتی کردووە و، هەموو ژیانی گەنجی خۆی بۆ خزمەتکردنی موسڵمانان تەرخان کردووە، هەر لەبەر ئەوەش نەیتوانیووە ژیانی هاوسەرێتی پێکبهێنێت، تا ئێستاش جێپەنجەی دیار و کاریگەر و گەورەی بەسەر زانایانی ئایینی ئیسلامی هاوچەرخەوە هەیە.

إرسال تعليق