Ads (728x90)

“تۆنی کرۆس” بووە پادشای “دروستکردنی گۆڵ”
یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار “IFFHS” ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە توانای و شارەزایی پسپۆڕان و ڕۆژنامەنووسە وەرزشییەکان و تەکنیککاران، ئەستێرەی هەڵبژاردەی مانشافت و یانەی شاهانە “تۆنی کرۆس”، بە باشترین “دروستکاری گۆڵ” بۆ ساڵی ٢٠١٤ هەڵبژێردراوە.

“تۆنی کرۆس” بە جیاوازییەکی کەم پێش ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە کەوتووە، بەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە ١١٠ خاڵی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ١٠٨ خاڵی بەدەستهێناوە.

ئەستێرەی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یانەی شاهانە “جەیمس ڕۆدرێگز”ـیش، پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە بە کۆکردنەوەی ٥٣ خاڵ، ناوی “ئەندریێس ئینیێستا”ـی ئەستێرەی ماتادۆری ئیسپانیا و یانەی بلۆگراناش بە ٣٨ خاڵ لە پلەی چوارەمدا دێت.

شایەنی وتنە، ئەستێرەی هەڵبژاردەی مانشافت و یانەی شاهانە “تۆنی کرۆس” لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٠١٤، توانیووێتی ئاستێکی ئێکجار بەرز پێشکەش  بکات و، بە پیتی زێڕین ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێی سەردەمدا بنووسێتەوە.

إرسال تعليق