مزگەوتی گەورەی جەزائیر، نازناوی بەرزترین مەنارەی لە جیهان پێدراوە، کە لە کەناری باکوری ئەو وڵاتە بنیاتدەنرێت، کە درێژییەکەی دەگاتە ٢٦٥ مەتر، بڕیاریش وایە لە ساڵی ٢٠١٦ کۆتایی بە کارەکانی دروستکردنی بێت.
لەناو مزگەوتەکەدا ١٢ باڵاخانەی جیاجیا هەن، کە لەسەر ڕووبەری ٤٠٠ هەزار مەتری چوارگۆشە دروستدەکرێت و، خوێندنگایەکی فێرکردنی قوڕئانی پیرۆز و پەرتووکخانە و سەنتەری ڕۆشنبیری و مۆزەخانە و باخچە و چەندین شتی دیکەی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.
مزگەوتەکە سیستەمی دژە زەمینلەزرەی بۆ دانراوە و، جێگەی ١٢٠ هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە، نوێژخوێنانیش دەتوانن بە چەندین ڕێگاوە بچنە مزگەوتەکەوە، بە ئۆتۆمبێل و بەلەم و تونێل، بە ڕێگەی دوو ڕێڕەویش لەسەر کەناری دەریای ناوەند لەگەڵ شوێنی وەستانی کەشتییەکان یەکدەگرێتەوە.
مزگەوتی گەورەی جەزائیر دەبێتە سێیەم گەورەترین مزگەوت لە ڕووی ڕووبەرەوە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام لەسەر ئاستی کیشوەری ئەفریقیا یەکەمینە، بڕی تێچووی بنیاتنانەکەشی دەگاتە یەک ملیار تا یەک ملیار و نیو دۆلار.

إرسال تعليق