Ads (728x90)

“ئیریك کانتۆنا”: وشەی “موسڵمانی میانڕەو” تووڕەم دەکات
ئەفسانەی بەناوبانگی تۆپی پێی جیهانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، “ئیریك کانتۆنا”، پێیوایە بەکارهێنانی وشەی “موسڵمانی میانڕەو” خۆی لە خۆیدا ورووژێنەر و بێزارکەرە.

“ئیریك کانتۆنا” لە کاتێکدا ئەو قسەیەی کردووە، کە لەسەر پەلاماردانی ئەمدواییەی سەر بارەگای ڕۆژنامەی “شارلی ئیبدۆ” بۆچوونی خۆی دەربڕیووە.

ئەستێرە فەڕەنسییە بەناوبانگەکە، کە تاوەکو ساڵی ١٩٩٧ لە ڕیزەکانی یانەی شەیتانە سوورەکان یاری دەکرد و لەو کاتەوە وازیهێناوە، پێیوایە هێڕشەکانی پاریس نابێت بکرێنە بیانوو و پاساو بۆ ئازاردانی موسڵمانان، دووپاتیش لەوە دەکاتەوە، شتێك نییە بەناوی “موسڵمانی میانڕەو”، چونکە لە بنچینەدا ئایینی ئیسلام میانڕەوە.

ئەو دەڵێت: “کەمینەیەکی کەم هەن، کە لە ئایینی ئیسلام تێناگەن، ئەو جۆرە کەسانە لەناو کاسۆلیك و بوزی و موسڵمانانیش هەن، جا چۆن ناڵێین فڵان کەس کاسۆلیکییەکی میانڕەوە، پێویستیشە ئەوە بۆ زۆرینەی موسڵمانانیش نەڵێین”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “یۆرۆ نیوز” لەسەر فیلمە بەڵگەنامەییە تازەکەی “تۆپی پێ و ١٠٠ ساڵ لە کۆچ و مێژووی هاوبەش”، “ئیریك کانتۆنا” وتی: جیهانی ئیسلامی بە تێکڕایی، نابێت بەرپرسیار بێت لە ڕووداوە تراژیدیاییەکان، کە لە پاریس ڕوویاندا.

ئەو ڕوونیکردەوە: ئەوە چ مانایەك دەگەیەنێت، بڵێین ئەو هاوڵاتییە وەکو تۆیە یان وەکو منە.. ئەو میانڕەوە..؟!، ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کە ئیسلام ئایینی توندڕەوییە..؟!، لە ڕاستییدا ئەوەیان ئیستیفزازکردنێکی تەواوە..!، بە باوەڕی من ئەوە مەترسییە هەرە گەورەکەیە.

إرسال تعليق