یاریزانی هێڵی ناوەندی تیپی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا “تۆنی کرۆس”، خەڵاتی نازناوی باشترین یاریزانی ئەڵمانی ساڵی ٢٠١٤ـی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی پێش هەریەك لە یاریزانە هاونیشتیمانەکانی “مێرۆسلاڤ کلۆزە” و “مانوێل نۆیەر” کەوت.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، پرۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئەڵمانی کۆتاییپێهێنرا، تێیدا 555272 هاندەر بەشداریان تێدا کرد، لە کۆی ئەو ژمارەیەش “تۆنی کرۆس” بەرزترین ژمارەی دەنگەکانی بەدەستهێنا، کە 225485 دەنگ بوو، بە ڕێژەی (40.6%).
دیاریکردنی “تۆنی کرۆس” بە باشترین یاریزانی ئەڵمانی ساڵی 2014، شتێکی سروشتییە، بەو پێیەی هەردوو نازناوی خول و جامی ئەڵمانیای لەگەڵ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەدەستهێنا، لەگەڵ هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا نازناوی جامی جیهانی ٢٠١٤ـی بەڕازیلی بردەوە، دوای پەیوەندیکردنیشی بە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە هاوینی ڕابردوو، هەردوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپی و جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا.
شایەنی باسە، لە ڕۆژی 17/7/2014ـەوە، لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانییەوە پەیوەندیکرد بە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و، تا ئێستاش ئاستبەرزییەکی گەورەی پێشکەشکردووە.

إرسال تعليق