زانایان دەگێڕنەوە، پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتتاب” بە “حوزەیفەی کوڕی ئەلیەمان”ـی وتووە: ئەی حوزەیفە، داوات لێدەکەم بۆ خاتری خوا، ئایا پێغەمبەر (دخ) ناوی منی بردووە لەگەڵ دووڕووەکان؟!.
لە وەڵامدا، “حوزەیفەی کوڕی ئەلیەمان”، کە بە “نهێنیپارێز”ـی پێغەمبەر (دخ) ناسراو بوو، پێیوت: نەخێر، بەڵام لە پاش تۆ پاکانە بۆ کەس ناکەم.
ئەوەی وایکردووە مەترسی ئەو نەخۆشییە بە گەورەتر ببینرێت ئەوەیە، کە پێشەوا “حەسەنی بەسڕی” فەرموویەتی: تەنها دووڕوو لە نەخۆشی دووڕوویی دڵنیا دەبێ، تەنیا ئیمانداریش لە دەردی دووڕوویی دەترسێت.
پێغەمبەریشمان (دخ) هۆشداریداوە لە ترسناکی ئەو دەردە خەتەرناکە، کە لە زەمەنی هاوچەرخدا بە بەربڵاوترین نەخۆشییە شاراوەکان دادەنرێت، بەوەی نیشانەکانی دیاریکردوون: دووڕوو ئەو کەسەیە، ئەگەر قسەی کرد درۆ دەکات، ئەگەر ئەمانەتی لەلا دانرا ناپاکی لەگەڵ دەکات، ئەگەر بەڵێنیدا دەیشکێنێت، ئەگەر ڕکابەری و ململانێی کرد جنێو بدات.
بۆیە پێویستە ئەو دەردە کوشندەیە بناسین، کە تووشی ئیمانداران دەبێت، چونکە لە ڕاستییدا دەردێکی زۆر کوشدەیە، چونکە وا دەبێ لەناو هەموو گیانی ئیماندار بڵاوبووەتەوە، بەبێ ئەوەی هەستیشی پێبکات، بۆیە ئەوەی دڵنیایە لەوەی دووڕوو نییە، پێدەچێت دووڕوو بێت، بێگومانیش هەموومان دەزانین کەسی دووڕوو چەندە خەتەرناکە و، چەندەش پێویستە خۆمان لەو خەتەرناکانە دوور بخەینەوە.

إرسال تعليق