سەردەمەكان چەندە كۆنتر بن، بەڵام سەردەمی درەوشاوەی موحەممەد (دخ) نوێتر دەبێتەوە، لاپەڕە گەشەكانی مێژووش گەواهیدەرن، كە بە خەسڵەتە بەرزە بێوێنەكانییەوە، بووەتە سەروەری هەموو سەردەمەكان، ئەوە نییە لە هەموو سەردەمە جیاوازەكاندا، بژاردەی ناودارانی جیهانی بۆ لای خۆی كەمەندكێش كردووە و لەسەر سەروەر بوونی دوواون؟!.
ئەوە سەردەمەكانن دەماندوێنن، خۆشەویست (دخ) بە داناییە دەگمەنەكەیەوە، كە بەهرەیەكی ناوازەی یەزدانی بووە، مرۆڤایەتی بەرەو لووتكەی ئاسوودەیی ئاراستە كردووە، بە وتە واتاهەڵگرە ئاڵتوونییەكانیشییەوە، كە زادەی ئیلهامی ئیلاهین، ڕۆحییەتێكی مەزنی لە بەرپرسیارێتی هەمەلایەنە، لە ناخی شوێنپێهەڵگری هەنگاوەكانی چاندووە، بەوەی بە قەد قووڵبوونەوە و قاڵبوون لە بەها ئایینیەكان، شێلگیرانەش لە بوارە مرۆییەكان تێبكۆشن، هەر ئەوەشە وایكردووە، كە پەیامە پڕشنگدارەكەی، وێڕای وەرچەرخانە ڕەنگاوڕەنگەكانی سەردەم، لە ترۆپكی سەروەریدا بدرەوشێتەوە.
لە سەردەمی ئێستاشماندا، كە مرۆڤایەتی لە گێژاوی گومڕاییەكان گیریخواردووە، ڕۆشنتر ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەكەوێت، چونكە هەر ڕێنووماییەكانی ئەو سەروەرەن فریادڕەسمانن، بۆیە چەندە پەیوەستبوونمان بە ڕێبازەكەی بەهێزتر بێت، ئاسۆكانی ژیانێكی پڕ سەروەری بە ڕووماندا ڕوونتر دەبن، بە پێچەوانەشەوە چەندە كەمتەرخەم بین لە ئاست بەردیدەگرتن و بەرجەستەكردنی ئامۆژگارییەكانی، ئاستەنگەكانی بەردەم ئاسوودەبوونمان ئازاربەخشتر دەبن.
لە یادەوەری لەدایكبوونی سەروەری پێغەمبەران (دخ)، پێویستییەكی هەرە لەپێشینەیە، كە لە سۆنگەی فرە ڕەهەندییەوە، وێنای سەروەرێتی ئەو سەروەرە بەرزەمان بكەین، چونكە بەبێ لەبەرچاوگرتنی لایەنی ئایینی، ئاشنای گەنجینەیەكی گرانبەها لە ئاكار و ڕەفتار و كرداری پڕشنگداری هەمەلایەنەی دەبین.

إرسال تعليق