Ads (728x90)

لە دێربی ڕۆما، “تۆتی” ڕۆمای لە دۆڕان ڕزگار کرد
یەکسانبوونی ئیجابی بە ئەنجامی 2-2، باڵیکێشا بەسەر یاری دێربی ڕۆمای ئیتاڵیا لە “کاڵچیۆ”، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان یانەی ڕۆما و یانەی لازیۆ بەڕێوەچوو.

گورگەکانی ڕۆما لەسەر یاریگای “ئۆلمپیکۆ”، میوانداری دوژمنە سەرسەختە هاوشارییەکەی “لازیۆ”ـی کرد، کە لە میانی هەفتەی هەژدەیەمی خولی پلەی یەکی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”ـەوە بوو.

یانەی ڕۆما شکستیهێنا لە سەرکەوتن بەسەر مێوانە سەرسەختەکەی، تەنانەت لە گێمی یەکەمدا بە دوو گۆڵ لە دواوە بوو، بەڵام ئەستێرە پڕشنگدارەکەی پایتەختی ئیتاڵیا “تۆتی”، توانی لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی 2-2 کۆتایی پێهات، یانەی ڕۆماش نەیتوانی هەوڵەکانی لە گرتنی پێشەنگی “کاڵچیۆ” و دروستکردنی پەستانی زیاتر لەسەر یانەی یۆڤانتۆسی خاوەن پلەی یەکەم بە ئاکام بگەیەنێت.

بەو ئەنجامەش، یانەی ڕۆما کۆی خاڵەکانی بۆ 40 خاڵ بەرز کردەوە لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس، کە درەنگانێکی ئەمشەو ئەویش دەبێتە مێوانی یانەی ناپۆلی، خاڵەکانی یانەی لازیۆش بووە 31 خاڵ لە پلەی سێیەم.

إرسال تعليق