Ads (728x90)

جێگەی نیگەرانییەکی ئێکجار قووڵە، کە هاوزەمان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئاهەنگ و مەڕاسیمەکان بەبۆنەی یادەوەری لەدایکبوونی پێغەمبەری سەروەرمان موحەممەد (دخ)، بەناو ڕۆشنبیرێکی بیرتاریك، ئەوپەڕی بێڕێزی دەنوێنێت و، بە پۆستێکی قین لە دڵانە لەسەر فەیسبووك، موسڵمانان تا سەر ئێسقان خەمناك دەکات!.

لەبری دەربڕینی هاوسۆزی بۆ هاوڕێ و هاونیشتیمانیانی، لە شوێنکەوتووانی ڕێبازە ڕێنیشاندەرەکەی خۆشبەختی هەردوو دونیا، خاوەن قەڵەمێکی بەناو ڕۆشنبیر لە هەرێمەکەمان، ناشیرینترین شێوازی بێئەدەبی لە بەرامبەر ئەو پێغەمبەرە ئازیزەمان بەکاردێنێت و، لە گەورەترین ڕۆژەکانی ساڵ، گەورەترین سووکایەتی بە پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) دەکات!.

ئەوهەڵوێستە قێزەونەی (حەمە سەعید حەسەن)، کە ڕقاویبوونی بێسنووری ئەومان لە بەرامبەر پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) و پەیامی ئیسلام و شوێنکەوتووانی ڕێبازەکەی بۆ پشتڕاست دەکاتەوە، هیچ بوارێکی بۆ ئێمەومانان نەهێشتەوە لە ئاست ئەو بێئەدەبییە گەورەیەیدا بێدەنگ بین، چونکە بە ئەنقەست و بۆ بێڕێزیکردنێکی کەموێنەی لەو شێوەیە بە هەموو بەها ئایینی و ئەخلاقی و مرۆییەکان و، لە پیرۆزترین ساتەوەختەکانی ئەو بیرەوەرییە مەزنەدا، هەموومانی کردە ئامانجی تیرە ژەهراوییەکەی، بۆیە ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی و ئەخلاقی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە لێپرسینەوە و ڕێوشوێنی یاسایی توندی لە دژ بگرنەبەر.

ئەو سووکایەتییە لە کاتێکدا بوو، کە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم، لە هەموو شار و شارۆچکەکان، شانبەشانی هاوڵاتیان، تەنانەت لە ڕیزەکانی پێشەوەدا، ئەو یادەوەرییەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت، بۆیە نابێ ئەو بێئەدەبییەی (حەمە سەعید حەسەن)ـیان بە ئاسانی بەسەردا تێبپەڕێت، بەڵکو دەبێ ئەوان لە جیاتی هەموو خەڵکی کوردستان، ئیجرائاتی گەورەی لەگەڵدا بکەن.

دواجار ڕووی قسەکانم دەکەمە ڕووناکبیران و نووسەران، کە ئەوان دەستپێشخەری بکەن و، بە توندی سەرکۆنەی ئەو کۆلکە ڕۆشنبیرە بکەن، چونکە لە ڕاستیدا یەکێك لە گرنگترین ئامانجەکانی پشت ئەو کارە ناشیرینەی (حەمە سەعید حەسەن)، دروستکردنی پشێوی و ئاژاوە و ئاشووب بووە لە نێوان ڕۆشنبیران و نووسەران و لە نێوان زانایان و مامۆستایانی ئایینی، بۆیە پێش ئەوەی پەرچەکرداری گەورەتر و فراوانتری لێبکەوێتەوە، دەبێ ئەو کارە ناشیرینەی ناوبراو لە چوارچێوەی فیتنەگێڕییدا وەسف بکەن و، ئەو بیرتاریکەش بە فیتنەچیترین و ڕقاویترین مرۆڤی کورد بەرامبەر یادەوەری مەولودی پێغەمبەری نازدار (دخ) بناسێنن.

إرسال تعليق