شاری “یاکۆستك” پایتەختی هەرێمی “ساخا”، کە دەکەوێتە باکوری ڕوسیا، بە ساردترین شار لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە، کە پلەکانی گەرما تێیدا بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
بەڵام دانیشتووانەکەی لەگەڵ دابەزینی توندی پلەکانی گەرما ڕاهاتوون و خۆیان لەگەڵ واقیعەکە گونجاندووە، ئەوان تەنها ئەوەندە دەتوانن جلوبەرگی ئەستوور لەبەر بکەن و چا بخۆنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو سەرما توندە.
سەبارەت بە لایەنەکانی ژیانیش، کە دانیشتووانەکە لەگەڵی ڕاهاتوون، ئەستەمە ئاو بگاتە بۆڕییەکان، بۆیە خەڵکەکە ناتوانن تەواڵێت بەکاربێنن، بەڵکو لە دەرەوەی ماڵەکان تەوالێت هەیە.
هەروەکو ئەستەمە ئۆتۆمبێل و هۆکارەکانی گواستنەوە بەکاربهێنرێت، چونکە سووتەمەنییەکان دەبنە بەستەڵەك، بۆیە دەبێ ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ دابگیرسێنن بۆ ئەوەی سووتەمەنییەکانی ناویان نەبەستێت، وێستگەکانی سووتەمەنیش 24 کاتژمێر کار دەکەن.
هەروەها چاندنی دەغڵ و دان لەو شوێنەدا ئەستەمە، بۆیە دانیشتووانەکە پشت بە سامانەکانی ئاژەڵ دەبەستن، خواردەمەنییەکانیشیان هەمووی بەستووە وەکو ماسی نەکوڵاوی بەستوو، لە ناشتنی تەرمی مردووانیشیان ڕووبەڕووی سەختی زۆر دەبنەوە، چونکە زەوی تەواو دەبێتە پارچە بەستەڵەك، بۆیە دەبێ زەوی گەرم بکەنەوە تا بتوانن مردووەکانیان بە خاك بسپێرن.

إرسال تعليق