Ads (728x90)

جیاوازی نێوان ژن و پیاو لە 6 خاڵی زانستیدا
جیاوازییەکانی نێوان ژن و پیاو گەلێك زۆرن، بەڵام ئەو جیاوازییانەی بنچینەیەکی زانستیان هەبێت هێندە زۆر نین، بەڵکو دەتواندرێت لە چەند خاڵێکدا ڕوون بکرێنەوە.

شارەزایان هەڵساون بە دەستنیشانکردنی 6 جیاوازی لە نێوان ژن و پیاو، بەڵام لە سۆنگە زانستییەکەوە، کە بریتین لە:

|| پێستی پیاوان ئەستوورترە لە پێستی ژنان، بۆیەشە چرچی زووتر لە ڕووخساری ژنان بەدیار دەکەوێت بە بەراورد بە پیاوان.

|| دەنگە ژێی ژنانان کورتترە لە دەنگە ژێی پیاوان، بۆیەشە دەنگی پیاوان قووڵتر دەبیسترێت بە بەراورد بە ژنان، بە دیوێکی دیکە دەنگی ژنان ناسکترە لە دەنگی پیاوان.

|| خوێنی پیاوان قوڕسترە لە خوێنی ژنان، بە زیادەی ٢٠% لە خرۆکە سوورەکانی خوێن، بۆیەشە پیاوان بڕێکی زۆرتر لە ئۆکسجین هەڵدەمژن بە بەراورد بە ژنان، بەوەش پیاوان بەهێزتر دەبن و، بە شێوەیەکی قووڵتریش هەناسە دەدەن بە بەراورد بەو ژنانەی بە خێراتر هەناسە دەدەن.

|| ئێسکی پیاوان گەورەترە لە ئێسکی ژنان، پێکهاتەی ئێسکەکانیشیان جیاوازترە، ئەوەشە شێوەی ڕۆیشتنی ژنان جیا دەکاتەوە، کە جیاوازە لەگەڵ شێوەی ڕۆیشتنی پیاوان.

|| ژمارەی ماسوولکەکانی پیاوان زیاترە لە ڕێژەی چەوری، بۆیە پیاوان توانای زیاتریان هەیە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان، دەشتوانن چێژ لە چالاکی زیاتر وەربگرن، بە پێچەوانەی ژنان، چونکە چینی چەوری زیاتر لە ژێر پێستیان هەیە، کە وا دەکات پێستیان لە زستاندا گەرمتر بێت و لە هاوینیشدا تەڕتر بێت، وزەی زیاتریشیان بۆ هەڵدەگرێت، هەر بۆیەشە هێزی بەرگەگرتنی ژنان گەورەتر و زیاترە لە هی پیاوان.

|| جیاوازییەکی ئەوتۆ نییە لە زیرەکی لە نێوان ژنان و پیاواندا، بەڵام جیاوازییە تاکە کەسییەکان لە نێرینەکان دوور مەوداترن بە بەراورد بە مێیینەکان، بۆیە ژمارەی کەسە بلیمەتەکان لەناو پیاون زیاترە بە بەراورد بە ژنان.

إرسال تعليق