گۆڤاری ناسراو و بەناوبانگی فەڕەنسی “لە پۆینت”، هەڵساوە بە بڵاوکردنەوەی دۆسیەیەکی تایبەت لەسەر ژیاننامەی پێغەمبەری خۆشەویست موحەممەد (دخ)، کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ژێر ناونیشانی “چیڕۆکی ڕاستەقینەی ژیانی موحەممەد”، کەوتە بازاڕەکانەوە.
گۆڤارەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە، کە ئەو ژمارەیەی تەرخان کردووە بۆ لایەنە شاراوەکانی ژیاننامەی پێغەمبەر موحەممەد (دخ)، ئەوەش لە ژێر ڕۆشنایی دۆزینەوە تازەکان و بیرۆکە ئامادە و بۆماوەییەکان.
دەرچوونی ئەو دۆسیە تایبەتە، کە ڕووبەرێکی بەرفراوانی لە ژمارەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو گرتووە، هاوکاتە لەگەڵ ئەو ئاماژە و ئاگادارکردنەوانەی گۆڤارەکە بڵاویکردووەتەوە، کە دەڵێت: “ئامادەکردنی ئەو دۆسیە تایبەتە بە ژیاننامەی پێغەمبەر موحەممەد، پێش هێڕشە تیرۆریستییەکەی سەر ڕۆژنامەی شارلی ئیبدۆی گاڵتەجار بووە”.
گۆڤارەکە لەو ژمارەیەیدا، کە پشتی بە چەندین بەڵگەنامە و سەرچاوەی توێژەران و ڕۆژهەڵاتناسان بەستووە، دووپات لەوە دەکاتەوە، “خوێندنەوەی کەسایەتی پێغەمبەر موحەممەد، تەنیا بە پشتبەستن بە سەرچاوە کلاسیکییە ئیسلامییەکان نابێت، وەکو کتێبەکانی ژیاننامەی پێغەمبەر موحەممەد، کە یەکەمینیان دەگەڕێتەوە بۆ 75 ساڵ پاش وەفاتکردنی، بەڵکو بە وەرگرتنی یارمەتی دەبێت لە لێکۆڵینەوە مێژووییەکان و پەردەلادان لەسەر ئەو شوێنەوار و زانیارییانەی، کە لە نووسین و شوێنەوار و دەقە یۆنانی و یەهودی و سریانییەکانی هاوسەردەمی پێغەمبەر موحەممەدەوە هەن، کە سەرچاوە و بەڵگەنامەی کۆنتر لە سەرچاوە و بەڵگەنامە ئیسلامییەکان پێکدێنن”.
شایەنی باسە، دۆسیە تایبەتەکەی گۆڤاری “لە پۆینت”، تیشك دەخاتە سەر لایە جیاوازەکانی ژیاننامەی پێغەمبەری خۆشەویست موحەممەد (دخ).

إرسال تعليق