Ads (728x90)

چێلسی کۆتاییهێنا بە سەرکێشییەکانی لیڤه‌رپوول لە “کاپیتاڵ وەن”
له‌ یاری گەڕانەوەی لووتکه‌ی چێلسی و لیڤه‌رپوولدا، که‌ له‌سه‌ریاریگای “ستامفۆرد بریدگ” دره‌نگانێکی دوێنێ شه‌و به‌ڕێوه‌چوو، بردنەوەی چێلسی بە ئەنجامی ١-٠، بووه‌ ناونیشانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ کلاسیکییه‌که‌ی نێوانیان.

یارییه‌که‌، که‌ له‌ میانی ڕکابه‌رییه‌کانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی “کاپیتاڵ وەن”ـەوه‌ بوو، هه‌ردوو یانه‌که‌ به‌ ئامانجی بردنه‌وه‌ هاتنه‌ ناو یاریگا، یاریزانانی هەردوو تیپیش لە گێمی یەکەمدا کۆنتڕۆڵکردنی یاریگایان دابەشکرد بوو، کە یانەی لیڤەرپوول تا ڕادەیەك باشتر و بەهێزتر بوو، به‌ڵام بەبێ ئەوەی هیچ کامێکیان بتوانن گۆڵ تۆمار بکەن، گێمی یه‌که‌میش به‌ یەکسانبوونی سەلبی ٠-٠ کۆتاییپێهات.

له‌ گێمی دووه‌مدا، یاریزانانی لیڤه‌رپوول کۆنتڕۆڵی یاریگای لەلایەن یاریزانانی ڕیدز بەخۆیەوە بینی، لە بەرامبەردا یاریزانانی یانەی بلۆز فشاریان خستبووە سەر ناوەڕاستی یاریگا، بەوەش کاتی یاسایی یارییەکە بە ٠-٠ کۆتاییپێهات، بەڵام لە گێمی زیادکراوی یەکەمدا، بەرگریکاری یانەی چێلسی “برانسلاڤ ئیڤانۆڤیتش” توانی لە خولەکی ٩٤ـدا، تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات، یارییەکەش بەو ئەنجامە ١-٠ لە بەرژەوەندی بلۆز تەواو بوو.

بەو ئەنجامەش، یانه‌ی چێلسی توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی جامەکە “کاپیتاڵ وەن”، کە چاوەڕێی براوەی یاری تۆتنهام و شیفڵد یونایتد دەکات، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، هەروەکو پاش دیاریکردنی وادەکەی، یاری کۆتایی له‌سه‌ر یاریگای بەناوبانگی “وێمبڵی” ئەنجام دەدرێت.

إرسال تعليق