Ads (728x90)

پێکهاتەی نموونەیی یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” بۆ ساڵی 2014

لە چوارچێوەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا”، کە ئێستا لە شاری “زیورخ”ـی سویسری بەڕێوەدەچێت، پێکهاتەی نموونەیی یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” بۆ ساڵی ڕابردوو 2014 دیاریکرا.

بۆ پێکهاتەکە، 3 یاریزانی ئەڵمانی و 2 یاریزانی ئیسپانی و 2 یاریزانی بەڕازیلی و 2 یاریزانی ئەرجەنتینی و 1 یاریزانی پورتوگالی و 1 یاریزانی هۆڵەندی هەڵبژێردران.

ئەوەش ناوی یاریزانە ئەستێرەکانی ناو پێکهاتەی نموونەیی یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا”ـیە بۆ ساڵی ڕابردوو 2014:

گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر (ئەڵمانیا)

بەرگری: فلیپ لام (ئەڵمانیا)، سێرجیۆ ڕامۆس (ئیسپانیا)، داڤید لویز (بەڕازیل)، تیاگۆ سیلڤا (بەڕازیل)

ناوەند: تۆنی کرۆس (ئەڵمانیا)، ئەنخێل دیماریا (ئەرجەنتین)، ئەندریێس ئینیێستا (ئیسپانیا)،

هێڕشبردن:کریستیانۆ ڕۆنالدۆ (پورتوگال)، ئاریێن ڕۆبن (هۆڵەندا)، لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین)

إرسال تعليق