Ads (728x90)

لە تایوان خزمەتگوزاری “وای فای” بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت
لە تایوان، کە وڵاتێکی ئاسیاییە، جیاواز لە هەر وڵاتێکی دیکەی دونیا، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی “wifi” بێبەرامبەر پێشکەش بە هەموو دانیشتووان دەکرێت، بەبێ ئەوەی جیاکاری لە نێوانیاندا بکرێت.

ڕێبوار و گەشتیار و ئەوانەشی لە دەرەوە دێنە ناو خاکی تایوان، دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە وەربگرن، کە خێراییەکەی دەگاتە ٤٢ مێگابایت لە چرکەیەکدا.

بەرپرسان و دەستەڵاتداران لە وڵاتی تایوان پێیانوایە، کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت یەکێکە لە مافە شایستەکانی مرۆڤ، کە دەبێت هەر هاوڵاتییەك بێمەرج پێیبگات.

شایەنی باسە، وێڕای بوونی چەندین کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کوردستان، بەڵام بەشداربووان لە کوالێتییەکەی ناڕازین، تەنانەت زۆرجار لە دەست خاوی و پچڕانی بەردەوامی هێڵەکانی ئینتەرنێت بێزار دەبن، هەروەها بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیایانە قەرەبووی ماوەکانی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووان ناکەنەوە!.

إرسال تعليق