پرسیاریان لە پێشەوای گەورە موحەممەدی کوڕی ئیدریس “شافیعی” کرد، بۆچی هێندە زۆر گۆچانت بە دەستەوەیە..؟!، خۆ تۆ بێهێز نیت و توانات هەیە و دەتوانی بەبێ گۆچانیش ڕێ بکەی!!.
لە وەڵامدا فەرمووی: تا لە بیرم بێ من ڕێبوارم لەو دونیایەدا و، ئێرە شوێنی مانەوەم نییە، چونکە ڕۆژێك دێ پیر دەبم و ئەو دونیایە جێدێڵم، تا هەموومان بزانین ئاخیرەت مەئوای ڕاستەقینەمانە.
إرسال تعليق