دره‌نگانێکی دوێنێ شه‌و، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌سه‌ر یاریگای “فیسێنتی کالدیرۆن”، بووە میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی، ڕکابەرە سەرسەختەکەی بەمدواییانە.
یارییه‌که، که له میانی یارییه‌کانی گەڕانەوەی قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیاوه بوو، یانه که‌ته‌لۆنییه‌که سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به ئەنجامی ٣-٢ به‌سه‌ر ڕۆخی بلانکۆس به‌ده‌ستهێنا، بەوەش توانی خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە.
ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، دوای بردنه‌وه‌که‌ی کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردووی بوو له هه‌مان یانه له‌میانی یارییه‌کانی چوونی قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا به ئه‌نجامی ٠-١، به‌وه‌ش یانه که‌ته‌لۆنییه‌که توانی له گرێی ده‌روونی ئه‌و یانه سەرسەختە ڕزگاری بێت، چونکه له وه‌رزی ڕابردوو و له پاڵه‌وانێتییه جیاوازه‌کاندا، سەرئێشەیەکی زۆری بۆ دروستکرد بوو و، تووشی شکستی زۆر گه‌وره دەهات و نه‌یده‌توانی لێی بباته‌وه.
گۆڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن “نێیمار داسیلڤا” دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٩ و ٤١ و، “میراندا” لە خولەکی ٣٩ بە هەڵە لە گۆڵی خۆیان، تۆمارکران، گۆڵەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لەلایەن “فێرناندۆ تۆرێس” لە خولەکی ١ و “ڕائول گارسیا” لە خولەکی ٣٠ـەوە تۆمارکران.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، یانەی بلۆگرانا چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی خیتافی و ڤیاڕیال دەکات، تێیدا به ڕه‌سمی یانه‌ی سه‌رکه‌وتوو بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین ڕووبەڕووی یانە کەتەلۆنییەکە دەبێتەوە.

إرسال تعليق