ژنێك هات بۆ لای مەئمون “خەلیفەی ئەو کاتەی عەبباسییەکان”، ژنەکە سکاڵای خۆی لای خەلیفە باسکرد، کە زوڵمی لێکراوە.
مەئمون پێیوت: کێ زوڵمی لێکردووی..؟!، ژنەکە وەڵامی دایەوە: ئەی پێشەوای ئیمانداران، کوڕەکەی تۆ زوڵمی لێکردووم!.
خەلیفە مەئمون پێیوت: وەرە دانیشە با ببمە دادوەر لە نێوانتان، بزانم کامەتان لەسەر حەقن؟!.. ژنەکە دانیشت و دەنگی بەرز کردەوە..!، کوڕی خەلیفەش بێدەنگ دانیشتووە!.. یەکێك لە ئامادەبووان بە ژنەکەی وت: دەنگت نزم بکەوە..!، چونکە ڕکابەرەکەت کوڕی پێشەوای ئیماندارانە!!.
پێشەوای ئیمانداران مەئمون وتی: لێیگەڕێن، حەق ئەوی هێناوەتە قسە، ئەمیشی بێدەنگ کردووە!.
لە ڕاستیدا ئەو بەسەرهاتە لە ناخەوە ڕاماندەگرێت، بەڵام دەبێت هەر خۆزگە بۆ ئەوە بخوازین، کە جارێکی دیکە ئەو ڕۆژگارە زێڕینانە بگەڕێنەوە و بیانبینینەوە، کە دادگەری نێوانگیری دەکرد و حەقی بۆ خاوەن حەق دەگەڕاندەوە، هەر چەند کە ناگەڕێنەوە و بینینەوەیان زۆر زۆر ئەستەمە!.

إرسال تعليق