Ads (728x90)

بۆچی سەربازە چینییەکان “مۆز”ـێك لەسەر سەری خۆیان دادەنێن؟!
هەموو هێزێکی سەربازی لە جیهان بیروباوەڕ و ڕاهێنانی تایبەت بە خۆی هەیە، کە بەهۆیەوە لە هەر هێزێکی دیکەی دونیا جیا دەبێتەوە.

سوپای وڵاتی چینیش گەورەترین هێزی سەربازی مرۆیی لە ژێر ئاڵاکەیدا لەخۆدەگرێت، کە لە سێ ملیۆن جەنگاوەر تێدەپەڕێت بە جیاوازی پێکهاتەکانییەوە (هێزەکانی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی).

هێزی سەربازی وڵاتی چین مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە خۆی هەیە، کە بەمدواییانە وێنەیەكی سەیر لە شێوازێکی ئەو مەشقکردنانەیان لەسەر پێگە کۆمەڵایەتییەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە.

لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، کە سەربازە چینییەکان بە کۆمەڵ دانیشتوون و نان دەخۆن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەیر و تێڕامانە ئەوەیە، جەنگاوەرە چینییەکان “مۆز”ـێکیان لەسەر سەری خۆیان داناوە!.

بۆ زانینی ئەو هۆکارانەی وایانکردووە ئەوە سەربازە چینیانە بەو کارە هەڵبستن، شیکەرەوە سەربازییەکان ڕوونیدەکەنەوە، کە ئەو کارە بەشێکە لە ڕاهێنانی تایبەت بە سەربازە چینییەکان، کە لەلایەن سەرکردەکانیانەوە بەسەریان سەپێنراوە لەناو شوێنە جیاجیاکانی مەشقکردندا، بەوەی پێویستە لەسەر هەموو سەربازەکان مۆزێك لەسەر ناوەندی سەریان دابنێن بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك نەکەوێتە خوارەوە، بەوەش سەری سەربازە چینییەکان بەرز دەبێت و هەر شتێك ڕووبدات نەوی نابێت، ئەگەریش مۆزەکە لەسەر سەریان کەوتە خوارەوە، سزا دەدرێن!.

إرسال تعليق