لە ڕوسیا، یەکەمین پێشبڕکێ لەسەر ژیاننامەی پێغەمبەر موحەممەد (دخ) بۆ ڕۆژنامەنووسان ساز دەکرێت، بە پشتگیریی بەشی چالاکی کۆمەڵایەتی و خێرخوازی و ڕۆحی پەروەردەیی ئەنجومەنی فەتوادەران لە وڵاتی ڕوسیا و ئیدارەی ڕۆحی موسڵمانان لە مۆسکۆی پایتەخت.
ئەو پرۆسە گرنگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئیسلام لایف” و ڕۆژنامەی “زۆن ئۆنلاین”ـەوە ڕێکدەخرێت.
پێشبڕکێیەکە لە ژێر ناونیشانی “پێغەمبەری میهرەبانی” دەبێت، ئامانجیش لێی ئاشناکردنی موسڵمانانە بە پێغەمبەری ئازیز (دخ) و بەهێزترکردنی بەها ئەخلاقی و ڕۆحییەکان، بۆ ئەوەی شوێنپێهەڵگری هەنگاوەکانی و ڕەوشتە بەرزەکانی و بڵاوکردنەوەی گیانی ڕکابەری لە نێوان ڕۆژنامەنووسان.
بەشداربووانی پێشبڕکێیەکەش بریتین لە ڕۆژنامەوانە پیشەگەرەکان و دەستگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی و هەرێمی ڕوسیا، هەروەها ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان و نوێنەرانی دەستگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و نووسەرانیش بەشدار دەبن.
بۆ بوون بە ئەندامیش لەو پێشبڕکێیە، پێویستە فۆڕمی بەشداربوون لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پڕ بکرێتەوە، بابەتەکانیش تاوەکو بەرواری 15 / 1 / 2015 بنێردرێن، ناوی ڕۆژنامەنووسە براوەکانیش لە ڕۆژنامە ڕەسمییەکان و دەستگا ڕاگەیاندنە جیاوازەکان ڕادەگەیەنرێت، دیاریکردنی براوەکانیش لەلایەن لیژنەیەکی داوەری تایبەتەوە دەبێت، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانیش لە بەرواری 25 / 1 / 2015 لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت، تێیدا براوەکان خەڵات دەکرێن.

إرسال تعليق