شارەزایان هۆشداری لەوە دەدەن، کە ئاو دوژمنی ژمارە یەکی مۆبایلەکەتە، زۆربەی پسپۆڕانیش باوەڕیان وایە کە ئەگەر مۆبایلەکەت کەوتە ناو ئاو، بۆ هەتا هەتایە لەدەستت دەچێت، تەنانەت ئەگەر جارێکی دیکەش کار بکاتەوە، وەکو جاران نابێت و تەمەنی درێژ نابێت.
بۆیە لە هەموو حاڵەتەکاندا، پێویستە زۆر بە ئاگا بیت، لە حاڵەتی ڕوودانی کەوتنە خوارەوەی مۆبایلەکەت بۆ ناو ئاو، دەبێت ئەو چەند هەنگاوە بگریتەبەر:
|| دەرهێنانی مۆبایلەکەت لەناو ئاو، پاشان وشکردنەوەی بە شێوەیەکی تەواو.
|| هەوڵی ئەوە نەدەیت مۆبایلەکەت دابگیرسێنییەوە، چونکە ئەوە خراپترین شتە بیکەیت، بەهۆی ئەوەی ئەو کارە دەبێتە هۆی دروستبوونی بازنەیەکی کارەبایی و لەناوچوونی مۆبایلەکەت بۆ هەتا هەتایە.
|| دەرهێنانی پارچەکان و پاتری و، جیاکردنەوەیان لە مۆبایلەکەت.
هەندێك مۆبایل کە پاتریەکانیان لانابردرێ، وەکو ئەوەی لە ئایفۆن و هەندێك لە مۆدێلەکانی مۆبایلی نۆکیادا هەیە، لێرەدا مۆبایلەکەت دەکوژێنییەوە و بەس، دەشبێت پارچەکەی لابدرێ و وشك بکرێتەوە.
ئێستا لە دوای ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانەی سەرەوە، مۆبایلەکەت بخە ناو حەوزێکی وشك و لەناو برنجدا نغرۆی بکە، پاشان حەوزەکە دابپۆشە، ئینجا حەوزەکە لە شوێنێکی بەر خۆر (خۆر لێی بدات) دابنێ.
دواجار، ئەگەر هەستت کرد مۆبایلەکەت وشك بووەتەوە، دەتوانی دایبگیرسێنییەوە و هیچ کێشەیەکت نامێنێت.

إرسال تعليق