ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ڕیال مەدرید “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، بەردەوامە لە بەدەستهێنانی نازناوەکان لەسەر ئاستی تاکەکەسی و بە کۆمەڵ، دوێنێ ئێوارەش چوارشەممە توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مێژوویی پورتوگالی بردەوە.
بەمدواییانە، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بۆ دووەم جار لەسەر یەك دەستباڵایی خۆی بەسەر ڕکابەرەکانی نمایشکرد لە بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین “باڵۆن دۆر”.
لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مێژوویی پورتوگالیش، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” دەستباڵایی خۆی بەسەر هەردوو ئەستێرە بەهێز و بەناوبانگەکەی پورتوگال “لویس فیگۆ” و “ئۆزیبیۆ” دووپات کردەوە.
دیاریکردنی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” وەکو باشترین یاریزانی مێژوویی پورتوگال، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال بوو، بێگومان ئەو خەڵاتەش هاندەرێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەستێرەکەی مێرەنگێ تا بتوانێت دەستکەوتێك لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بباتەوە.
لە ئاهەنگەکەی یەکێتی تۆپی پێی پورتوگالدا، کە لە “ئەستۆریل” بەڕێوەچوو، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ئامادە نەبوو، ئەوەش بەهۆی ئامادەکارییەکانی یانەی ڕیال مەدرید بۆ یاری گەڕانەوەی دێربی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، کە نیوەشەوی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” بەڕێوە دەچێت، بەڵام لەبری ئەو، “ئیمیلیۆ پۆتراگینیۆ”ـی بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی یانەی شاهانە خەڵاتەکەی وەرگرت.

إرسال تعليق