لە بەرەباینییەکی زووی ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٥/١/٣٠، چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش لە چەند میحوەرێکەوە (کەرکوک، مەخموور، خازر)، هێڕشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرگری پێشمەرگە، بە ئامانجی تێکدانی ئارامی نیشتیمان و لەباربردنی ژیانی هێمنانەی هاوڵاتیانی کوردستان، بەڵام خۆشبەختانە لەسەر دەستی پێشمەرگە تێکشکێندران و، بە سەرشۆڕیی و زیانی گەورەوە هەڵاتن.
بە دەقی ڕاشکاوانەی ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز، ئەو تاقمە تیرۆریستە تێکدەرن لەسەر زەوی و، دەیانەوێ دیاردەی هێمنییەکەی بشێوێنن، بۆیە شایستە بەوەن خوای گەورە لە دونیا و دواڕۆژ ڕیسوایان بکات، چونکە کردەوەکانیان تەواو دوورە لە پرەنسیپ و پڕۆگرامی ئیسلام، بۆیە دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین، ئیسلام لەوانە بێبەرییە، ئەوانیش لە هەموو بەهایەکی ئایینی و ئەخلاقی و ئینسانی بێبەریین.
ئێستا و لەو ئانوساتە چارەنووسسازەی دۆزی کورددا، ئەرکێکی ئێجگار گەورەیە، پێشمەرگە و پارێزەرانی وڵات بە دەستی پۆڵایین ڕووبەڕووی لەدیندەرچووەکانی داعش ببنەوە، ئێمەش بەرپرسیارانە، هەریەکێك لە شوێنی خۆی، پشتگیری پێشمەرگە جەربەزەکان بکەین و، بە یەکڕیزییەوە پاڵپشتی خۆمان بۆ پاراستنی نیشتیمان دووپات بکەینەوە.
هەر بەو بۆنەیەشەوە، سەرەخۆشی خۆمان بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ڕادەگەیەنین، دوعای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

نووسینی/ سەرنووسەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق