ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی کەتەلۆنی “داڤید سانشێز”، کە بە عیشقی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ناسراوە، ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد، کە ئەنجامنەدانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی هێڵی ناوەند “ئیسکۆ”، گەورەترین هەڵەیە لە مێژووی بەرشەلۆنە.
یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوتوو بوو لە کڕینی “ئیسکۆ” لە یانەی مالاگا لە هاوینی ساڵی 2013 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی.
ڕۆژنامەنووسە کەتەلۆنییەکە دەڵێت: “بە ڕای من، ئیمزانەکردنی گرێبەست لەلایەن یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئیسکۆ، گەورەترین هەڵە لە مێژووی ئەو یانەیەدا”.
ئەو وتەکانی بەوە کۆتایی پێهێنا، کە زۆر ئاسان بوو “ئیسکۆ” بێتە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ئەوان پشتیان لەو یاریزانە کرد و بیریان لە بەهرەمەندی و تواناکانی نەکردەوە.

إرسال تعليق