Ads (728x90)

سەیرترین کتێب لەسەر ئاستی جیهان
لە کتێبخانەی نیشتیمانی لە سوید، پەرتووکێك هەیە، کە پێی دەڵێن “سەیرترین کتێب لەسەر ئاستی جیهان”.

هۆکاری وەسفکردنی کتێبەکە بە “سەیرترین کتێب لەسەر ئاستی جیهان” دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە دەتواندرێت کتێبەکە لە هەموو ئاراستەکانەوە بکرێتەوە و بخوێنرێتەوە.

کتێبەکە، کە بە قەبارە بچووکەکەی وەسف دەکرێت، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزەیەم، بە دوو بەرگی ڕازێنراوەی دروستکراو لە پێستیش داپۆشراوە، لە تەنیشتەکانیشدا قوفڵ هەیە، کە خوێنەر دەتوانێت لە کام ئاراستەی ئارەزووی بکات بیانکاتەوە.

بەڵام ئەوەی سەیرترە لە کتێبەکەدا ئەوەیە، کە یەك دەق لەخۆناگرێت، بەڵکو شەش دەق لەخۆدەگرێت، ئەوەش لەسەر شێوازێكی تایبەت، کە بە “dos-a-dos binding” دەناسرێت، لە میانیدا دەقەکە شەش جار دووبارە کراوەتەوە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی بتواندرێت کتێبەکە بە شەش شێوازی جیاواز بخوێنرێتەوە، ئەویش بە پشتبەستن بەو قوفڵەی خوێنەر دەتوانێت بیکاتەوە.

وێنەکان:

سەیرترین کتێب لەسەر ئاستی جیهان
سەیرترین کتێب لەسەر ئاستی جیهان
سەیرترین کتێب لەسەر ئاستی جیهان
سەیرترین کتێب لەسەر ئاستی جیهان

إرسال تعليق