لیژنەی فەتوا لە خانەی فەتوای میسری، ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دروستیی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز لەلایەن ژنانەوە بەبێ ئەوەی سەری خۆیان دابپۆشن بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، داپۆشینی شەرمگا بە مەرج دانەنراوە بۆ خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز، بەڵام جوانتر و چاکتر وایە قوڕئانخوێنەکە شەرمگای خۆی دابپۆشێت، هەروەها لەسەر شێوەیەکی جوان بێت، ئەوەتا لە کتێبی (نوادر الأصول فی أحادیث الرسول) هاتووە:
یەکێك لە سیماکانی ڕێزگرتن لە قوڕئانی پیرۆز ئەوەیە، قوڕئانخوێن چۆن لە کاتی چوونی بۆ لای فەرمانڕەوا و شازادەیەك بە جوانپۆشی و ڕێکپۆشی خۆی دەردەخات، دەبێت بە هەمان شێوەش لە کاتی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز جوانپۆش و ڕێکپۆش بێت، چونکە ئەو تکاکارە، هەروەها دەبێت ڕووی لە ڕووگە (قیبلە) بێت.
بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سەرەوە باسمانکرد، دروستە ژنان لە کاتی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز حیجاب نەخەنە سەر سەریان، چونکە لە قوڕئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر (دخ) دەقێك نەهاتووە فەرمان بە ژنان بکات لە کاتی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز سەری خۆیان دابپۆشن، بەڵام ئەگەر سەری خۆی دابپۆشێت، ئەوەیان دەبێتە ڕێزگرتن لەو پەرتووکە پیرۆزە و کارێکی باشترە، چونکە خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز ئادابی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ ئەوەی پاداشتی گەورەتر دەستبخات.
لە ئادابەکانی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆزیش: داپۆشینی شەرمگا، دەستنوێژ و پاکوخاوێنی، ڕووکردنە قیبلە، پەیڕەوکردنی ئەحکامەکانی خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق