Ads (728x90)

ئایا “فێرناندۆ تۆرێس” بووەتە موسڵمان؟
یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی “فێرناندۆ تۆرێس”، مشتومڕێکی گەورەی دروستکرد، پاش ئەوەی لە چرکەی ٤٠ـی یاری گەڕانەوە لە جامی شای ئیسپانیا لە نێوان یانەکەی و یانەی بەرشەلۆنە، لە چوارشەممەی ڕابردوو، گۆڵێکی تۆمار کرد و بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی سەری خۆی خستە سەر زەوی.

ئەو ڕەفتارەی “فێرناندۆ تۆرێس” لێکدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، ئایا ئەوە سوجدە بردن بوو یان نا..؟!، ئایا دەنگۆی موسڵمانبوونی “فێرناندۆ تۆرێس” لە دوای دەرکەوتنی ئەو دیمەنە ڕاستە؟!.

لە ڕاستیدا ئەو ئاهەنگگێڕانەی “فێرناندۆ تۆرێس” سوجدە بردن نەبوو، بەڵکو ماچ کردنی خاکی یاریگای “فیسیتی کالدیرۆن” بوو، هۆکاری هەڵسانی “فێرناندۆ تۆرێس” بە دەربڕینی خۆشی بەو شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە ئەوە یەکەم گۆڵی ناوبراو بوو لە دوای گەڕانەوەی بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر یاریگای “فیسیتی کالدیرۆن”، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە لەوێوە بەرەو یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ڕۆیشت، لەوێشەوە بەرەو یانەی چێلسی ئینگلیزی، ئینجا بەرەو یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، دواجاریش لە وەرزی گواستنەوەی ئەمساڵ، جارێکی دیکە گەڕایەوە یانە کۆنەکەی خۆی، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی.

بۆ بیرهێنانەوەش، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یارییەکەی بە یانەی بەرشەلۆنە دۆڕاند و، ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی  جامی شای ئیسپانیا کرد، دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردوو بوو بوو بە گرێیەکی دەروونی سەخت بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

إرسال تعليق