Ads (728x90)

موسڵمانبوونی کچە ئەکتەری بەناوبانگی ئەڵمانی “وێلما ئێڵس” پاڵەوانی زنجیرە درامای “بە درێژایی ڕۆژگار”کچە ئەکتەری سینەمایی بەناوبانگی ئەڵمانی “وێلما ئێڵس”، کە ڕۆڵی پاڵەوانی بینیووە لە زنجیرە درامای بەناوبانگی جیهانی “بە درێژایی ڕۆژگار”، کە لەو زنجیرە درامایەدا بە “کارۆلین” ناسراوە، موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند و بە باڵاپۆشی دەرکەوت.

“وێلما ئێڵس” لە یەکێك لە هۆتێلەکانی شاری ئەستەنبۆڵ لە تورکیا، لەسەر شەریعەتی ئیسلام و لەلایەن ڕێپێدراوی شەرعییەوە، مارەبڕینەکەی لەگەڵ بزنسمانی تورکی “کێريم جوۆش” بۆ ئەنجامدرا.

“وێلما ئێڵس” لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ـە لە “کۆڵۆنیا” و، دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکانە لە زانکۆی “کۆڵۆنیا”، هەروەها خوێندنیشی لە بەشی دیراساتی ئیسلامی تەواو کردووە، یەکێکیشە لە بەناوبانگترین و هەڵکەوتووترین کچە ئەکتەرەکانی سەردەم لە بواری کاری درامایی لەسەر ئاستی جیهاندا.

لە ئاهەنگی بووکگواستنەوەکەشیدا، کە لە شاری ئەستەنبۆڵ لە تورکیا بەڕێوەچوو، “وێلما ئێڵس” پۆشاکێکی سپیپۆش و بە شێوەی باڵاپۆش و بە حیجابەوە دەرکەوت.

إرسال تعليق