له یاری چوونی لووتکه‌ی چێلسی و لیڤه‌رپوولدا، که له‌سه‌ریاریگای “ئه‌نفێڵد” دره‌نگانێکی دوێنێ شه‌و به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامی یه‌کسانبوونی ئیجابی ١-١، بووه ناونیشانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه کلاسیکییه‌که‌ی نێوانیان.
یارییه‌که، که له میانی ڕکابه‌رییه‌کانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی “کاپیتاڵ وەن”ـەوه بوو، هه‌ردوو یانه‌که به ئامانجی بردنه‌وه هاتنه ناو یاریگا، یاریزانانی ڕیدزیش سوورتر و به‌هێزتر ده‌رکه‌وتن بۆ بردنه‌وه، به‌ڵام له خوله‌کی ١٧ له گێمی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا، تازە ئەستێرەی ئاستبه‌رزی بەلجیکی یانەی بلۆز “ئیدین هازارد”، به لێدانی په‌ناڵتی یانه‌که‌ی به گۆڵێك پێشخست، گێمی یه‌که‌میش به‌و تاکه گۆڵه‌ی که‌تیبه‌که‌ی “خۆزێ مۆرینیۆ” کۆتاییپێهات.
له گێمی دووه‌مدا، یاریزانانی لیڤه‌رپوول به پاڵپشتی هانده‌رانیان، هه‌ڵسانه‌وه و ئاستێکی زۆر به‌رزیان پێشکه‌شکرد و، توانیان له خوله‌کی ٥٩ـی یارییەکەدا، گۆڵی یه‌کسانبوون لە ڕێگەی “ڕەحیم ستیرلینگ”ـەوە تۆمار بکه‌نه‌وه و ئاستێکی زۆر به‌رز پێشکه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام چانس یاوه‌ریان نه‌بوو گره‌وه‌که له یانه‌ی چێلسی ببه‌نه‌وە.
یارییه‌که‌ش به‌وئه‌نجامه ١-١ ته‌واو بوو، بۆیه هه‌ردوو یانه‌کە له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو، له‌سه‌ر یاریگای “ستامفۆرد بریدگ”ـی تایبه‌ت به یانه‌ی چێلسی به‌یه‌كده‌گه‌ن بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی بلیتی گه‌یشتن به یاری کۆتایی جامەکە له‌سه‌ر یاریگای بەناوبانگی “وێمبڵی”.

إرسال تعليق