Ads (728x90)

جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان / 1
لە هەموو جیهاندا، مزگەوتی جوان و سەرنجڕاکێش هەن، کە دەگمەنن لە ڕووی ئەندازەی بیناسازییەوە و، پۆڵێنبەندی و ڕیزبەندیکردنیان تا ڕادەیەك ئەستەمە.

لێرەدا لیستێك بۆ جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان بڵاو دەکەینەوە (ڕەنگە بۆچوونەکان جیاواز بن لەسەر ڕیزبەندییەکە، چونکە هەر کەسێك تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ جوانی).

“مزگەوتی حەڕەمەین” لە سعودیە (1):

“مزگەوتی حەڕەمەین” گەورەترین مزگەوتە لە جیهان و دەکەوێتە “مەککەی پیرۆز” و دەوری کەعبەی پیرۆزی داوە، مزگەوتەکە لە توانایدایە 3 ملیۆن نوێژخوێن لەخۆبگرێت، مێژووی بنایاتنانیشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 630 زایینی، مزگەوتەکەش پێش هاتنی پێغەمبەر ئادەم (سەلامی خوای لەسەربێت) لەلایەن فریشتەکانەوە دروستکراوە، لە ڕۆژگاری تۆفانەکەی سەردەمی پێغەمبەر نوح (سەلامی خوای لەسەربێت) بەرز کراوەتەوە بۆ ئاسمان، دوای تۆفانەکەش پێغەمبەر ئیبراهیم (سەلامی خوای لەسەربێت) لەگەڵ کوڕەکەی پێغەمبەر ئیسماعیل (سەلامی خوای لەسەربێت) دەستیکردووە بە سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی، ئیدی بە درێژایی ڕۆژگار فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی بەخۆیەوە بینیووە.

إرسال تعليق