بەڵگەنامەیەك، کە لە نووسینگەی تۆمارکردنی داهێننامە و نیشانە بازرگانییەکانی ئەمریکی دەرچووە، ئاشکرایکردووە کە کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری هەڵساوە بە تۆمارکردنی نیشانەی بازرگانی بۆ مۆبایلێکی نوێ کە ناوی “Note Edge” هەڵدەگرێت، کە لە جۆری مۆبایلەکانی “نۆت”ـە و پێنووسێکی ئەلیکتڕۆنیشی لەگەڵدایە.
تۆمارکردنی نیشانە بازرگانییەکە، ئەو هەواڵە دزەپێکراوانەی پشتڕاستکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد، کە کۆمپانیای سامسۆنگ هەڵساوە بە گەشەپێدانی مۆبایلێك کە بە شاشەیەکی پلاستیکی نەرم کار دەکات، ئەوەش پاش ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ نموونەی مۆبایلێکی خستەڕوو کە بە شاشەیەك کار دەکات و بەسەر هەردوو تەنیشتەکانیدا دەسوڕێتەوە، بە جۆرێك ڕێگە دەدات بە خوێندنەوەی نامە و زانیارییەکانی دیکە لە هەردوو گۆشەی مۆبایلەکە.
دوایین ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکانیش باسیان لە ڤێرژنێکی نوێی مۆبایلی “گالاکسی نۆت 4” دەکرد، کە مانگی داهاتوو ئاشکرا دەکرێت، کە شاشەکەی سێ تەنیشتی هەیە، هەروەکو بەمدواییانە ڕۆژنامەکانی کۆریای باشوور هەواڵێکیان باس کردووە کە شاشە تازەکە لە قۆناغی بەرهەمهێناندایە.
کۆمپانیای سامسۆنگیش باسی لەوە کردووە، کە شاشە نوێیەکە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات موتابەعەی هەواڵەکان و نرخی پشکەکان بکات لە ڕێگەی شریتێکی هەواڵی لە ڕۆخی شاشەکەدا، هەروەها چەند دوگمەیەکیش لەخۆدەگرێت تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی مۆسیقا و یارییەکان.
شایەنی باسە، کە ڕاپۆرتەکانی پێشوو پێشبینیان کرد بوو، کۆمپانیای سامسۆنگ نەوەی چوارەم لە مۆبایلەکانی “گالاکسی نۆت” لە مانگی داهاتوو ڕابگەیەنێت، ئەوەش لە میانی کۆنگرەی IFA 2014 لە بەرلین.

إرسال تعليق