Ads (728x90)

بەهێزترین 10 زانکۆ لە جیهاندا / 4
لەو زنجیرە بابەتەماندا، لیستی باشترین 10 زانکۆ لە جیهان بڵاو دەکەینەوە، لیستەکەش بە گوێرەی سیستەمی "کیو ئێس" بۆ پۆڵێنبەندی زانکۆکان ئامادەکراوە، کە بە پێی هەمان ئەو سیستەمە، هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (700) خوێندنگا و زانکۆی جیهانی دەکرێت.

کۆلیژی “لەندەن”ـی زانکۆیی (4)..

کۆلیژی “لەندەن”ـی زانکۆیی دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا، بە یەکێك لە کۆنترین گەورە زانکۆکانی شانشینی یەکگرتوو دادەنرێت.

لە ئێستادا نزیکەی 25000 هەزار خوێندکاری تێدایە، بە سێیەم باشترین زانکۆ لە بەڕیتانیا هەڵبژێردراوە، بودجەی ساڵانەشی 600 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینییە، ئەوەشی زۆر گرنگە لە زانکۆکەدا ئەوەیە، کە چەمکی زانستی هەڵگرتووە بەبێ جیاوازیکردن لە نێوان ئایین و ڕەنگ و ڕەگەز و زمان و مەزهەب و تایەفەیەك.

ئەوەی شایەنی باسە، لە سەرەتادا زانکۆکە ناوی کۆلیژی “لەندەن”ـی زانکۆیی هەڵگرتووە، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەمان ناوی هەڵگرتووە، بەو واتایەی زانکۆیە بەڵام ناوی کۆلیژی هەڵگرتووە.

إرسال تعليق