سەرەڕای جیاوازییە سادەکان لە نێوان ئوستوڕاڵی و نیوزیلەندییەکان، بە تایبەت جیاوازیان لە شێوە و جۆری زاراوەکەیان، بەڵام هەردوو گەل لە یەك تایبەتمەندیدا هاوبەشن، ئەویش ئەوەیە کە هەر یەك لەو دوو وڵاتە، بەسۆزترین شار لەسەر ئاستی جیهان لەخۆدەگرن، چونکە هەردوو شاری “مەلبۆرن” لە ئوستوڕالیا و “ئۆکلاند” نیوزیلەندا لە سەروو لیستی بەسۆزترین شارەکان دێن لەسەر ئاستی جیهان.
لیستەکە، کە لەلایەن گۆڤاری “کۆندی ناست ترافیلەر” دەرچووە، چەندین شاری جیهانی دیکەی لەخۆگرتووە، لەوانە: “سیدنی”و “سیم ریب”و “دبلن”.
لەناو شارە ئەمریکییەکانیش، کە لەناو لیستەکەدا دەرکەوتوون، شاری “سافانا” لە ویلایەتی جۆرجیا و شاری “تشارلستۆن” لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور.
بەڵام دیارکردنی شارەکان بۆ لیستی بەسۆزترین شارەکان لەسەر ئاستی جیهان، بە تەنها لەسەر بنچینەی “بەسۆزی” نەبووە، بەڵکو چەند فاکتەرێکی دیکەش لەبەرچاو گیراون لە دیاریکردنەکەدا، کە وایکردووە ڕیزبەندییەکە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ دابنرێت و چەندین تایبەتمەندی جیاواز لەخۆبگرێت.
لەو فاکتەرانەش، کە لەپاڵ بەسۆزییەکە، وەکو بنچینەی دانانی ڕیزبەندییەکە کاریان پێکراوە:
ڕادەی پاکوخاوێنی شارەکان، بەرفراوانییەکەیان، ئاسانی هاتوچۆکردن تێیاندا، بێجگە لە تۆمارکردنی خاڵ لەسەر چەند تێبینی و سەرنج و دیدیێکی سەردەمییانە، کە لە پەرەپێدانی شارە بەناوبانگەکانی جیهاندا سوودیان لێوەردەگیرێت.
ئەوەی خوارەوەش ڕیزبەندت لیستی بەسۆزترین شارەکانە لەسەر ئاستی جیهان:
یەکەم/ شاری مەلبۆرن لە ئوستوڕالیا، شاری ئۆکلاند لە نیوزیلەندا، دووەم/ شاری ڤیکتۆریا لە کەنەدا، سێیەم/ شاری تشارلستۆن لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور لە ئەمریکا، چوارەم/ شاری دبلن لە ئیرلەندا، پێنجەم/ شاری سیدنی لە ئوستوڕالیا، شەشەم/ شاری سیم ریب لە کەمبۆدیا، حەوتەم/ شاری کایب تاون لە باشووری ئەفریقیا، هەشتەم/ شاری سافانا لە ویلایەتی جۆرجیا لە ئەمریکا، نۆیەم/ شاری سیڤیلیە لە ئیسپانیا، دەیەم/ شاری بۆدابست لە هەنگاریا.

إرسال تعليق