Ads (728x90)

ژمارەی تاڵەمووەکانی قژ چەندە؟
ئایا پێشتر زانیاریت هەبووە لەسەر ژمارەی تاڵەمووەکانی قژی مرۆڤ؟!، ئایا پێتوایە ژمارەیەکی دیاریکراو بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە هەبێت؟!، بە تایبەت کە ژماردنی تاڵەمووەکانی قژ کردارێکی ئاڵۆز و سەختە، با پێکەوە لەو بابەتەماندا تیشکێك بخەینە سەر وەڵامی ئەو پرسیارە.

بەڵێ دەتوانین ژمارەی تاڵەمووەکانی قژ دیاری بکەین، بەڵام بە شێوەی ژماردن و خەمڵاندن نەك بە ڕێژەی 100%، دیاریکردنەکەش پشتدەبەستێت بە چەندین فاکتەری جیاواز، لەوانە: ڕەنگی قژ و درێژییەکەی و سروشتی جەستەی مرۆڤ.

بەڵام ڕێژەی گشتی تاڵەمووەکانی قژ لەلای زۆربەی مرۆڤەکان دەگاتە (100,000) هەزار بۆ (150,000) هەزار تاڵەموو، لەلای هەندێك کەسیش ڕێژە گشتییەکە بەرز دەبێتەوە و دەگاتە (200,000)هەزار تاڵەموو.

شایەنی باسە، پێویستە ئەوەش بزانین، کە جیاوازی لەو ڕێژەیەی سەرەوەدا هەیە لە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی قژی ژنان و پیاوان، کە ڕێژەکە هەندێکجار لای پیاوان بەرزترە، هەندێکجاریش لەلای ژنان زیاترە.

إرسال تعليق