دوای بردنەوەی یارییەکەیان لە یانەی لێۆنی مەکسیکی بە ئەنجامێکی قوڕس (6-0)، کە لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جامی دۆستانەی “خوان گامبەر” بوو و لەسەر یاریگای “کامپنۆ” بەڕێوەچوو، ئەستێرە تازەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گەشبینی خۆیان بە پێشکەشکردنی وەرزی نوێ بە بەرزترین ئاست دەربڕی.
شەش یاریزانە تازەکەی یانە کەتەلۆنییەکە، کە لە ماوەی مێرکاتۆی ئەمساڵ گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزاکرا، لە ڕێگەی پەیجەکانیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هیوای زۆر لەسەر ئەو وەرزەی داهاتوو هەڵچنیووە، کە جیاواز بێت لە وەرزی ڕابردوو، کە تێیدا کەتەلۆنییەکان بە دەستبەتاڵی لە ڕکابەرییەکان هاتنە دەرەوە.
ئەوەش کۆمێنتی چەند ئەستێرەیەکی یانە کەتەلۆنییەکەیە لە پەیجەکانیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
ئەندریاس ئینیێستا: ئامانجی گەورەمان هەیە ئەو وەرزەمان قەشەنگ و پڕ دەستکەوێت بێت.
ڕاکیتیتش: من بەختەوەرم لە بەرشەلۆنە، چاوەڕوانی زیاتریشم.
لویس سوارێز: ئەمڕۆ ڕۆژێك بوو لە بیر ناکرێت، سوپاس بۆ هەمووتان لە بەرامبەر خۆشەویستی و هاوسۆزیتان.
ماسکیرانۆ: زۆر تامەزرۆم بۆ وەرزی نوێ.
شایەنی باسە هەر لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جامی دۆستانەی “خوان گامبەر”، شەش یاریزانە تازەکەی یانە کەتەلۆنییەکە پێشکەش بە میدیاکان کران.

إرسال تعليق