توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەڵمانی نوێ، هۆشداری دەدات لە شووشتنی ددان ڕاستەوخۆ لە دوای نان خواردن یان دوای 20 خولەك لە نان خواردن، چونکە ئەوەیان مەترسی ڕاستەقینە لەسەر سەلامەتی ددان دروستدەکات.
توێژەران بە بایەخپێدانەوە ئامۆژگاریمان دەکەن، کە پێویستە لە پاش نان خواردن پشووێك بدەین (لانیکەم نیو کاتژمێر)، ئینجا ددانەکانمان پاك بکەینەوە، بە تایبەت ئەگەر ئەو خواردەمەنییانەمان خوارد بوو، کە جۆرە میوەکانی وەکو لیمۆ و سێو و هەناری لەخۆگرتبوو، یان شەربەت و ساردەمەنییە گازاوییەکانمان لەگەڵ خواردبوونەوە، کە ئەوانەش هەندێك مادەی ترشیان تێدایە.
لەوبارەیەوە “ئەندریا بڕاون برگر” کە دکتۆرەیەکی ئەڵمانییە لە پسپۆڕیی ددان، دەڵێت: کاریگەری ترشی لەسەر ددان وەکو کاریگەری مادە شلە پاککەرەوەکانە لەسەر کاشی و مەڕمەڕ، کە هەڵدەستێت بە تواندنەوەی بەشی سەرەوەی ددان، بۆیە پاککردنەوەی ددان لە دوای نان خواردن بژاردەیەکی تەندروست نییە، هەروەها ترشە زیانبەخشەکان کە لە ئەنجامی نان خواردن پەیدا دەبن، بەشی سەرەوەی ددان کون دەکەن و دەبنە چەند چینێکی قووڵ لەناو ددان.
ئەو دکتۆرەیە ئاماژە بەوەش دەدات، کە شووشتنی ددان هەموو جارێك لە دوای نان خواردن، شتێکی پێویست نییە، چونکە شووشتنی ددان دووجار لە ڕۆژێکدا، بەسە بۆ پارێزگاریکردن لە سەلامەتی ددان، هەروەها ئەو دکتۆرەیە ئامۆژگاریمان دەکات کە ئەو بنێشتە بەکاربێنین کە تایبەتە بە چاودێریکردنی تەندروستی ددان و هیچ مادەیەکی شەکری تێدا نییە.

إرسال تعليق