گێزەر بە گرنگترین و سوودبەخشترین خواردنەکان دادەنرێت بۆ تەندروستی، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕێژەیەکی بەرز لە توخم و مادە خۆراکییە گرنگەکان لەخۆدەگرێت، وەکو ڤیتامینەکان و خوێیە کانزاییەکان، هەروەکو ناوەوەی گێزەر ڕێژەیەکی بەرز لە مادەی (بیتا ـ کارۆتین) لەخۆدەگرێت.
هەروەها گێزەر هەموو کەسێك دەتوانێت بە ئاسانی دەستی بکەوێت، چونکە نرخەکەی هێندە گران نییە، بەڵکو بە نرخێکی گونجاو و لە هەموو بازاڕەکانی جیهان دەستدەکەوێت، بۆیە گەر بمانەوێت نرخی ڕاستەقینەی گێزەر بزانین، سەرەتا دەبێت هەڵوەستە لەسەر سوودە گرنگەکانی بکەین، کە زانایان بۆیان ئاشکرا بووە و بە گرنگیان زانیووە هەموو کەسێك لە بەها و گرنگی ئەو سوودانە تێبگات.
لەو بابەتەماندا، هەڵوەستە لەسەر گرنگترین 6 سوودی گێزەر دەکەین، بەو هیوایەی هەموو لایەك ئاشنای زانیارییە گرنگەیە ببن:
1 - گێزەر ئاستی بینین باشتر دەکات: یەکێك لە گرنگترین سوودەکانی گێزەر ئەوەیە، کە ئاستی بینین بەهێزتر و باشتر دەکات، چونکە ڤیتامین A لەخۆدەگرێت کە ڕاستەوخۆ کاریگەر ئیجابی دەکاتە سەر چاو، هەروەکو مادەی (بیتا ـ کارۆتین) چاو لە ئاوی شین و تاریکی هاوێنەی چاو دەپارێزێت.
2 - گێزەر لە دژی شێرپەنجە دەجەنگێت: گێزەر کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات و بەرەنگاری نەخۆشییەکان دەبێتەوە، چونکە توێژینەوەکان دەریانخستووە گێزەر مادەی (بۆلی ئەسیتیلین) لەخۆدەگرێت کە ڕێگە دەگرێت لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
3 - گێزەر لە دژی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەجەنگێت: گێزەر چارەسەرییەکی زۆر باشە بۆ تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و فشاری خوێن، چونکە چەند مادەیەکی دژەئۆکسیدی وەکو (بیتا ـ کارۆتین) و (ئەلفا ـ کارۆتین) و (لیۆتین) لەخۆدەگرێت کە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەناو خوێن دادەبەزێنن و مەترسییەکانی تووشبوون بە سەکتەی دڵ کەمدەکەنەوە.
4 - گێزەر تەندروستی دەم باشتر دەکات: بە شێوەیەکی گشتی گێزەر سوودبەخشە بۆ تەندروستی دەم، هەروەکو خواردنیشی یارمەتیدەرە بۆ پدو و ددانی خاوێن، گێزەر هانی دەردانی لیکە دەدات کە هاوسەنگی ترشی گەدە و بەکتریای ناودەم ڕادەگرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێگری بکات لە کلۆربوونی ددان و بۆنی ناخۆشی دەم، هەروەکو گێزەر ڤیتامین G و ئەو دژەئۆکسیدانە لەخۆدەگرێت کە لەناو ئاودا دەتوێنەوە و یارمەتیدەرن لەسەر پاراستنی تەندروستی گشتی دەم و ددان.
5 - گێزەر جگەر دەپارێزێت: گێزەر کار دەکات لەسەر پاراستنی جگەر لە کاریگەری ژەهرەکان کە لە ئەنجامی مادە کیمیاوییەکانی ناو ژینگە پەیدا دەبن، بەوەی ئەو ڕێژە بەرزەی ڤیتامین A کە گێزەر لەخۆدەگرێت، ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە ڕزگارکردنی جەستە لەو ژەهرانەی لەناویدا هەن، هەروەکو ڕیشاڵە تواوەکانی ناو گێزەر کار دەکات لەسەر ئاسانکردنی کرداری پاککردنەوەی جگەر و قۆڵۆن لە پاشماوەکان.
6 - گێزەر پارێزگاری دەکات لەسەر تەندروستی پێست: بەهۆی ئەوەی گێزەر ڤیتامین A و دژەئۆکسیدەکانی دیکە لەخۆدەگرێت، یارمەتیدەر دەبێت لەسەر پاراستنی پێست لە تیشکە زیانبەخشەکانی سەروو وەنەوشەیی خۆر و چاککردنەوەی شانە تێکچووەکانی پێست، هەروەکو دەتواندرێت ماسکێك لە گێزەر بۆ دەموچاو دروستبکرێت، ئەویش بە ڕێگەی تێکەڵکردنی دوو کەوچك گێزەر لەگەڵ هەنگوین، ئینجا دانانی لەسەر ڕووخسار و ناوچەی مل، پاشان وشکردنەوەیان و شووشتنیان بە ئاوی گەرم.

إرسال تعليق