عارەقخۆرترین ویلایەتی هیندی پلانڕێژی دەکات بۆ ئەوەی بە یەکجاری واز لەو دابە خراپە بێنێت و دڵۆپ دڵۆپ بۆ ماوەی 10 ساڵ لە عارەقخۆری ڕزگاری بێت.
ویلایەتی “کیرالا”ـی سەر هێڵی یەکسانبوون، کە دەکەوێتە باشوری هیند، بەو ئاراستەیە دەڕوات تاوەکو ببێتە یەکەم ویلایەتی هیندی، کە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو دڵۆپێك لە مادە کحولییەکانی تێدا نەبێت.
دەستگا ڕاگەیاندنەکانی ناوەخۆی هیند، وتەی سەرەکوەزیرانی ویلایەتەکە “ئۆمان شاندی”ـی گواستۆتەوە کە دەڵێت، حکومەتی خۆجێی ویلایەتەکەمان “قەدەغەی تەواو”ـی مادە کحولییەکانی پێباشترە، ناوبراو ئەوەشی وتووە کە لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو 2015، تەنها هوتێلە گەورەکان مۆڵەتی پێشکەشکردنی مادە کحولییەکانی پێدەدرێت، لە هەموو شوێنە گشتییەکان و بازاڕەکانیش یاساغ دەکرێت.
بۆ زانیاریشتان، هەر تاکێکی ویلایەتی “کیرالا”ـی هیندی، ساڵانە 8.3 لیتر مادەی کحولی دەخۆنەوە، بەڵام بەرپرسان لە کەرتە گەشتیارییەکان لەوە دەترسن ئەو هەنگاوەی ویلایەتەکە ببێتە سەر چالاکی شوێنە گەشتیارییەکان.
شایەنی باسە، لە پاڵ ئەوەی ویلایەتی “کیرالا” بە یەکێك لە خۆشترین ناوچە گەشتیارییە جیهانییەکان دادەنرێت، هاوکات بە خاکێکی بە پیت دادەنرێت بۆ چاندنی برنج و چا و مۆز گوێزی هیندی

إرسال تعليق