Ads (728x90)

ئەشکەوتێك، ڕووبارێك هەنگوینی لێ دەردەچێت
سبحان الله ولا حول ولا قوه الّا بالله العلي العظيم.. لە ڕووداوێکی دەگمەنی لەو شێوەیەدا، دانیشتووانی پارێزگای “حضرموت” لە وڵاتی یەمەن، موعجیزەیەکی خودایی ئێکجار گەورەیان دۆزییەوە، کە بە ڕێکەوت لە دۆڵی “دوعن”، ئەشکەوتێكیان دۆزییەوە، کە ڕووبارێك لە هەنگوینی پاڵفته‌ و بێگه‌ردى لێدەردەچێت!.

بەڵێ، لە موعجیزەکانی خوای تەعالایە کە ئەشکەوتێك دۆزرایەوە و ڕووبارێك لە هەنگوینی لێدەردەچێت!، کە یەکێك لە ئەشکەوتەکانی ناوچەی دۆڵی “دوعن” سەر بە پارێزگای “حضرموت” لە وڵاتی یەمەن دۆزراوەتەوە و ئەو موعجیزە گەورەیەی خودای تەعالای تێدا بەرچاو دەکەوێت.

بە دەیان ساڵە ئەو موعجیزەیە نادیار بووە و لەبەر چاوەکان پەنهان بووە!، دوای دۆزینەوەشی، خەڵکەکە ئەو شوێنەیان کردۆتە زیارەتگا بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران.

خوای پەروەردگار لە قوڕئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:

“وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ” (النحل: 68).

واتە: په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان)، نیگا و ئیلهامی ناردووه بۆ هه‌نگ، که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و که‌لێنی چیاکاندا، هه‌روه‌ها له که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات.

بۆ زانیاری زیاتری خوێنەرانی سایتی قەڵەم پرێس، پێغەمبەری ئازیزمان موحەممەد (دخ) دەفەرمووێت: یەکەم نیعەمەتی خوای گەورە کە لەسەر زەوی بەرز دەکرێتەوە و نامێنێت، هەنگوینە.

وێنەی ڕووبارەکە، کە لەناو ئەشکەوتەکە هەڵدەقووڵێت:

إرسال تعليق