لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرین و لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانی، هەردوو یانەی ڕیال مەدرید (پاڵەوانی جامی شا) و یانەی ئەتلەتکۆ مەدرید (پاڵەوانی خول)، لەسەر یاریگای “ڤیسینتی کالدیرۆن”ـی تایبەت بە یانەی ئەتلەتکۆ مەدرید بەیەکگەیشتن.
یاری چوون لەسەر یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”ـی تایبەت بە یانەی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی (1-1) کۆتایی هاتبوو، بۆیە چاوەڕێی یارییەکی بەهێز دەکرا، بە تایبەت کە هەردوو یانەکە ڕکابەرییەکی ئەزەلی لە نێوانیاندا هەیە و هەمیشە سەرسەختانە بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن.
لە ئەنجامدا یانەی ئەتلەتکۆ مەدرید توانی گرەوەکە بباتەوە و لە خولەکی 2ـی یارییەکەدا و بە گۆڵێکی جوانی تازە یاریزانی هێڕشبەری یانەکە “ماندزۆکێتش”ـی کڕواتی بردنەوە و نازناوەکە مسۆگەر بکات و بە شایستەیی جامەکەی بەرز بکاتەوە، هەروەها توانی تۆڵەی دۆڕانە ئابڕووبەرەکەی لە ڕکابەرەکەی بکاتەوە، کە لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی ڕابردوو بە ئەنجامی (4-1) پێی دۆڕا بوو.
بەو سەرکەوتنەش، یانەی ئەتلەتکۆ مەدرید بە ورەیەکی بەرزەوە دەچێتە ناو ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانی، کە ئەمڕۆ شەمە شەمەندەفەری یارییەکانی بەڕێدەکەوێت، هەروەها پەیامێکی گرنگیشی دایە هەردوو ڕکابەرە سەرسەختەکەی (ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە)، کە وەکو ساڵی پار ئامادەم بۆ ململانێ کردنتان و دەبمە هاوبەشێکی ڕاستەقینەتان لە بەشکردنی هەموو نازناوەکان.

إرسال تعليق