زۆر کەس پێیوایە ئارەقەکردن شتێکی جوان و تەندروست نییە، بەڵام لە ڕاستییدا شتێکی باشە و ئەنجامی تەندروستی گرنگیشی بەدواوەیە، لەوانە: ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە لە ڕۆژە گەرمەکان و لە کاتی وەرزشکردن و لەو کاتانەش هەست بە ماندووێتی جەستەیی دەکەین.
توێژینەوە پزیشکییەکانیش سەلماندوویانە، کە ئارەقە شلەیەکی بێ بۆنە و پێکدێت لە 99%ـی ئاو و 250 مادەی جیاوازیش لەخۆدەگرێت وەکو شەکری و ترشی و تاد، هەروەکو ئارەقە زۆر سوودبەخشە بۆ ژیانی مرۆڤ.
ئارەقەکردنی ژنان و پیاوانیش زۆر جیاوازە، بەوەی جەستەی پیاو ئارەقەیەك بە بۆنێکی چڕ دەردەدات، لە کاتێکدا جەستەی ژن ئارەقەی ترشتر دەردەدات.
پێگەی ئەلیکتڕۆنی “یاهو”ـش باسی ئەوەیکردووە، کە زۆر ئارەقەکردن ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەك، چونکە ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەكی گران بوون یان ئەوانەی گرفتی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشییەکی شێرپەنجەیان هەیە، بەدەست ئارەقەکردنی زیاد لە پێویست دەناڵێنن.
ئارەقەی بۆن ناخۆش بە تەنها گوزارشت نییە لەسەر کەمی بایەخپێدان بە پاکوخاوێنی، بەڵکو گوزارشتیشە لەسەر جۆری خواردن و خواردنەوە، بەوەی زۆر خواردنی سیر و پیاز و بەهارات، وا دەکات جەستە ئارەقەی بۆن ناخۆش دەربدات، هەروەکو ئەو ئارەقەیەی بۆنێکی نامۆی هەیە، کاردانەوەی داوودەرمانی دیاریکراوە یان لە ئەنجامی ترس و بارگرژی دەروونی و جینی و هەڵچوونەوەیە.

إرسال تعليق