سێو بە هەر سێ ڕەنگەکەیەوە (سوور، سەوز، زەرد)، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، کە کار دەکەن لەسەر ئاسانکردنی جووڵەی ڕیخۆڵەکان، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پارێزگاریکردن لە ناڕێکییەکانی گەدە.
بۆیە خواردنی سێو بە شێوەیەکی ڕێك و پێك دەبێتە هۆی باشترکردنی کرداری هەرسکردن، وەکو دەشزانین گرفتەکانی قۆڵۆن دەبێتە هۆی زیادبوونی قەبزی و هەندێك نەخۆشی دیکە لە گەدەدا، هەروەها خواردنی سێو سوودبەخشە بۆ چارەسەرکردنی سکچوون، چونکە ڕیشاڵەکانی ناوی هەڵدەستن بە مژینی ئاوی زیادی ناو قۆڵۆن، کە ئەوەش حاڵەتی سکچوون سووك دەکات.
ئەو ڕیشاڵانەی لەناو سێودا هەن کار دەکەن زیادکردنی کرداری هەرسکردن و بەتاڵکردنەوەی گەدە بە شێوەیەکی سروشتی، شارەزایانی بواری تەندروستیش دووپات لەوە دەکەنەوە کە خواردنی سێو زۆر باشترە لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە یارمەتیدەرن لەسەر پاککردنەوەی قۆڵۆن.
لەلایەکی دیکەشەوە، زانا چینییەکان بۆیان دەرکەوت، کە پێکهاتەکانی “ligosaccharides”، کە دەرهێنراوی ناو سێون، ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە کوشتنی نزیکەی 46%ـی خانە شێرپەنجەییەکانی قۆڵۆن، کە باشتر بووە لە دەرمانە کیمیاییەکان، ئەو پێکهاتانەش بە شێوەیەکی سروشتی لەناو میوە و سەوزەمەنییەکانی وەکو سێودا هەن.
بێجگە لەو زانیارییانەی سەرەوە، شارەزایان و توێژەران لە چەند خاڵێکدا سوودە گشتییەکانی سێو ڕوون دەکەنەوە:
بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموو لایەك و سوودوەرگرتن لە میوە و نیعمەتی سێو.

- سێو کار دەکات لەسەر دابەزاندنی ئەگەرەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە جۆربەجۆرەکان، بە تایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و سییەکان.
- سێو ڤیتامین C لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەرە لەسەر چالاککردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
- سێو ئەو توخمە خۆراکییانە لەخۆدەگرێت کە دژە ئۆکسیدن.
- سێو یارمەتیدەرە لەسەر دابەزاندنی کێشی لەش.
- سێو مرۆڤ دەپارێت لە نەخۆشییەکانی دڵ.
- سێو ئاستی کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت.

إرسال تعليق